فه‌رحان شوكر رووى كرده یانه‌ى نه‌فت
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌م وه‌رزه یاریزانى كوردی شارى داقوقى سه‌ر به پارێزگاى كه‌ركووك فه‌رحان شوكر له خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی له‌گه‌ڵ یانه‌ى نه‌جه‌ف به هۆى ئاسته به‌رزه‌كه‌یه‌وه توانى 14 گۆڵ له‌م وه‌رزه تۆماربكات ببێته گۆڵكارى یانه‌كه‌ى باشورى عێراقی، بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ش فه‌رحان شوكر رووى كرده یانه‌ى نه‌فت بۆ وه‌رزى نوێ خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی فه‌رحان شوكر یاریزانه كورده‌كه‌ى پارێزگاى كه‌ركووك له ناوه‌ڕاستى عێراق یارى ده‌كات،له‌م باره‌شه‌وه فه‌رحان شوكر ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه گوتى" به‌هۆى پێنه‌دانى مافه‌كانم له‌لایه‌ن یانه‌ى نه‌جه‌فه‌وه بڕیارى جێهێشتنى ئه‌و یانه‌یه‌م داوه، چونكه مافى دارایم لاى ئه‌و یانه‌یه ماوه تاكو ئێستا،له‌باره‌ى هه‌بوونى گرێبه‌ستى تریش له‌لایه‌ن یانه‌كانى تر‌ى عێراقی، ناوبراو ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه كه هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى ئهغداد و شورته و ته‌له‌به و نه‌فت و یانه‌یه‌كى وو‌ڵاتى ئوردهنیش له سه‌ر هێل بووینه بۆ ئه‌وه‌ى گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ واژوو بكه‌م، یانه‌ى نه‌فتم هه‌ڵبژارد چونكه یانه‌یه‌كه خاوه‌ن كۆمه‌لێك یاریزانى به‌توانایه ژماره‌یه‌ك یاریزانى كوردى به‌تواناش له‌م تیپه هه‌یه، هه‌موو سالێك كێبركێ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى نازناوى خولى عێراقی ده‌كات، ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه ئه‌نجامى گه‌وره تۆماربكه‌م، جێگاى ئاماژه‌پێكردنه له كۆى ئه‌نجامدانى 23یارى له‌م وه‌رزى خولى عێراقی فه‌رحان شوكر 14 گۆڵى تۆماركردووه، پێشووتر بۆ یانه‌كانى هه‌ولێرو سلێمانى و زاخۆ و نه‌فتى وه‌ست و نه‌جه‌ف یارى كردوه یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى لاوان و ئۆلۆمپیى عێراقی بووه.
كارزان كانه‌بی
