راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایی پارێزگاى هه‌ولێر
به‌هۆى خراپی بارى دارایى نه‌مانتوانى به‌شدارى پاڵه‌وانیه‌تى پارێزگاكانى عێراق بكه‌ین
له ماوه‌ى رابردوو تیپى پارێزگاى هه‌ولێربه هۆى نه‌بوونى ئاماده‌كارى به هۆى دابین نه‌كردنى پێداویستیه‌كان وقه‌یرانى دارایى نه‌یتوانى به‌شدارى پاڵه‌وانیه‌تى پارێزگاكانى عێراق بكات، له سه‌ر به‌شدارى نه‌كردنیشى تیپى پارێزگاى هه‌ولێریش له پۆستێكدا محه‌مه‌د ره‌ئوف یاریزان وراهێنه‌رى تیپه‌كه نوسیویه‌تى به‌داخه‌وه به‌هۆى كه‌مته‌رخه‌مى له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان نه‌مانتوانى به‌شدارى پاڵه‌وانیه‌تى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق بكه‌ین، له‌م باره‌شه‌وه محه‌ممه‌د ره‌ئوف بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" به‌هۆى بێ كاره‌بایی و قه‌یرانى دارایى نه‌مانتوانى به‌شدارى ئه‌و پاڵه‌وانیه‌تیه بكه‌ین كه له شارى بابل له‌باشورى عێراق به‌رێوه‌چوو، ئه‌گه‌ر كاره‌با نه‌بێت یاریزان چۆن ده‌توانێ 300كگم به‌رز بكاته‌وه به‌م هاوینه، یه‌كێتى لقى هه‌ولێر و كوردستانیش خه‌م ساردیان تێدا كرد،ودواتریش كه‌س به یاریزانان نالێ كاكه پاڵه‌وانیه‌تى هه‌یه به‌شدارى بكه‌ین، له هه‌موو پارێزگاكان تیپ به ناوى پارێزگا به‌شدار بووه هه‌ولێر خاوه‌نى كۆمه‌لێك یاریزانى به‌توانایه به‌شدار نه‌بوه زۆر به تاخیری ئاگادار كراینه‌وه ، ئه‌گه‌ر هاوكاریمان بكرایه زیاتر له ده له یاریزان به‌شداریمان ده‌كرد، ئه‌گه‌ر مه‌سره‌فمان لێ نه‌كه‌ن چۆن بتوانین به‌شدارى بكه‌ین، ماوه‌ى چوار ساڵه راهێنه‌رم له بنكه‌ى وه‌رزش و لاوانى هه‌ولێر بڕى 70هه‌زاردینارم مووچه بوو ئێستا ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ش برایه چۆن بتوانم له‌سه‌ر گیرفانى خۆم بێم مه‌شق بده‌مه‌وه ، ئێستاش یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقین و پاڵه‌وانى عێراقین له كێشى 120كگم هیوام وایه چاوێك به‌م یارییه‌مان بخشێته‌وه.
كارزان كانه‌بی
