ئاستى تۆپى ده‌ست له هه‌ولێر له ئاستێكى باش ده‌بینم
ئاستى تۆپى ده‌ست له هه‌ولێر له ئاستێكى باش ده‌بینم
یانه‌ى وه‌رزشیى ئافره‌تانى هه‌ولێر یه‌كێك له‌م یانانه‌ى كه‌زیاتر تایبه‌ته به یارییه‌كانى ئاستى كچان ،مێژووى یانه‌كه‌ش له تۆپى ده‌ست زێرینه له‌سه‌ر ئاستى كوردستان‌و عێراق ، تیپى تۆپى ده‌ستى یانه‌كه‌ش خاوه‌ن كۆمه‌لێك یاریزانى به‌توانایه یه‌كێك له تیپه هه‌ره به‌هێزه‌كانى سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان و عێراقه كه خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌نجامى شایسته‌یه ، یه‌كێك له یاریزانه به‌تواناكانى یانه‌كه‌ش كچه یاریزان رۆژان ئیحسانه ئه‌و له وو‌ڵاتى نهرویژهوههاتۆتهوه كوردستان ئه‌و به ئاسته به‌رزه‌كه‌ى هه‌موولایه‌كى سه‌رسام كردووه كه خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌نجامى شایسته‌یه له‌گه‌ڵ پێشووتریش بۆیانه‌ى runar وو‌ڵاتى نه‌رویژ یارى كردوه، ناوبراو له‌دایك بووى ساڵى 2001ى وو‌ڵاتى نه‌روێژه ئێمه‌ش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیارێكمان ئاڕاسته‌ى كرد ئه‌ویش وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گوڵانى دایه‌وه.
دیمانه:كارزان كانه‌بى
* هاتنت بۆ نێو دونیاى وه‌رزشى به پێشوه‌خته بوو یاخودهه‌ر له ناكاو ڕووت له‌م جیهانه كرد؟
-نه‌خێر له ناكاو نه‌بوو، به‌ڵكو پێشوهخه هه‌ر له ته‌مه‌نى نۆ ساڵیه‌وه به‌شداریم كردوه له یارییه‌كانى یانه‌كانى له وو‌ڵاتى نه‌رویژ پێش بگه‌رێمه‌وه كوردستان.
*بۆچى له ناو هه‌موو یارییه وه‌رزشیه سه‌ڕنجت بۆ یارى تۆپى ده‌ستى بوو؟
-چونكه تۆپى ده‌ست یارییه‌كى زۆر به‌ناوبانگ بوو له وو‌ڵاتى نه‌رویژ، منیش به‌هۆى هاوڕێكانمه‌وه ده‌ستم پێ كرد و دواتریش زۆر حه‌زم له‌م یارییه كرد و به‌رده‌وام بووم له‌سه‌رى.
* ئاستى یارى تۆپى ده‌ستى له‌سه‌ر ئاستى كوردستان چۆنى ده‌بینى؟
-ئاستى تۆپى ده‌ست له هه‌ولێر له ئاستێكى باش ده‌بینم به تایبه‌تى یانه‌ى هه‌ولێر
گرنگى زۆر به‌م یارییه ده‌دات، له‌سه‌ر ئاستى كوردستانیش گرنگیه‌كى باشى هه‌یه.
* له ئاستى خۆت ڕازیت؟
- تاڕاده‌یه‌ك باش ڕازیم به‌هیواى ئه‌وه‌م ئاستم باشتریش بێ.
*بۆ ئه‌وه‌ى یارى تۆپى ده‌ستى له كوردستان پێشبكه‌وێت چى بكرێت باشه؟
-بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى تۆپى ده‌ست له كوردستان به‌رز بێته‌وه پێویسته زیاتر گرنگى بدرێت به یاریزانه‌كان و گرنگى بدرێت به دابین كردنى پێداویستیه وه‌رزشیه‌كان وه‌كو هۆڵى یارى كردن و كردنه‌وه‌ى خول له نێوان شاره‌كانى كوردستان به‌شدارى كردن له یارییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ووڵات.
*گرفتى ئێوه له یانه‌ى ئافره‌تانى هه‌ولێر له چى ده‌بینى؟
-گرفتێكى ئه‌وتۆمان نییه یانه‌كه گرنگى باشمان پێ ده‌ده‌ن، به‌ڵام نه‌بوونى هۆڵ و پێداویستى گرفته بۆ سه‌رجه‌م یاریزانان.
*خه‌ونى وه‌رزشیت چیه وه‌كو كچه یاریزانێك؟
-خه‌ونى من ئه‌وه‌یه ببم به یاریزانێكى ئاست به‌رز ، بتوانم به‌شدارى بكه‌م له‌سه‌ر ئاستێكى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ووڵاته‌كه‌م.
* ئامانجت چیه له وه‌رزش كردنت؟
-ئامانجم ئه‌وه‌یه كه بتوانم كچان و ئافره‌تى تر زیاتر هان بده‌م بۆ هاتنیان و به‌شدارى كردن له وه‌رزش و یارى تۆپى ده‌ست.
* به چ یاریزانێكى جیهانى سه‌رسامى له‌م یارییه؟
- Camilla Herrem ئه‌مه یاریزانێكى ووڵاـى نه‌رویژه زۆر به‌توانایه حه‌زده‌كه‌م بگه‌م به ئاستى ئه‌و.
* كاتت چۆن بۆ وه‌رزش داناوه؟
-هه‌موو كاتێك ئاماده‌م بۆ وه‌رزشكردن ته‌نیا كاتى تاقی كردنه‌وه‌كان نه‌بێت.
* چیت ماوه له كۆتایدا؟
-هیوادارم گرنگى زیاتر بدرێت به وه‌رزش كردن به تایبه‌تى بۆ ئاستى كچان و ئافره‌تان له كوردستان، زۆر سوپاس بۆ گۆڤارى گوڵان بۆ ئه‌و خزمه‌ته به‌رده‌وامه‌ى.
