بڕیاره شهترهنجزانانى خانزاد به‌شدارى له پاڵه‌وانیه‌تى دهرهوهبكهن
تیپى شه‌تره‌نجى یانه‌ى وه‌رزشیى خانزاد ساڵانه به‌رده‌وام له خول و پاڵه‌وانیه‌تیه بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وامبن له چاڵاكییهكانى بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن بره‌و به یارییه‌كانى شه‌تره‌نج بده‌ن له شارى هه‌ولێر، تیپى شه‌تره‌نجى خانزادیش به نیازه له داهاتوو به‌شدارى چه‌ند پاڵه‌وانیه‌تیه‌كى ده‌ره‌وه‌ى عێراق بكات، له‌م باره‌شه‌وه دڵزار حمه ساڵح سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشى خانزاد بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" ئه‌نجامه‌كانى ئه‌مساڵمان 2018 جێگاى خۆشحالێمانه له پاڵه‌وانیه‌تى نایابى عێراقی یه‌كه‌مى دووباره‌مان به‌ده‌ستهێنا و یانه كێبركێیهكانیشمان سه‌ربارى پشتگیریى كردنیان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته به‌هێزه‌كانى عێراق هه‌ردوو یانه‌ى ئیتیسالات و كاره‌با له‌لایه‌ن خودى وه‌زیره‌كانیان پشتگیری ده‌كرێن گرێبه‌ستى چه‌ندین یاریزانى به‌هێزى عێراقیان كردوه بۆ یانه‌كه به گرێبه‌ستى گران به‌ها و لاوازكردنى تیپه‌كانى تر، یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى پاڵپشتیه‌كى باش ده‌كرێن و به‌هێنانى چه‌ندین یاریزان له‌لایه‌ن سه‌رۆكى یانه‌كه‌یان تیپه‌كه‌یان به‌هێز ده‌كرێت، به‌ڵام سه‌ربارى ئه‌وانه‌ش ئێمه وه‌كو خانزاد ململانێ له‌گه‌ڵ هه‌موو تیپه‌كانمان كرد‌و هیچ یارییه‌ك نه‌دۆرێنین و پلانهكانیشمان سه‌ركه‌وت ئه‌وه‌ش پێویستى به روحیه‌تى وه‌رزشى و پلانى به‌هێزهه‌یه، له ئاستى تازه‌پێگه‌یشتوان و لاوانیش پله‌ى یه‌كه‌مان به‌ده‌ستهێنا ، له ئاستى تاكیش یاریزانانى ئێمه له پێشه‌وه‌ى یاریزانانى یانه‌كانى تر دێن، چه‌ندین مه‌دالیاى زێر‌و زیویان به‌ده‌ستهێناوه بۆ یلنهكهمان له داهاتوو ئه‌نجامه‌كانمان باشتر ده‌بێت، بۆ سه‌رخستنى ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش ده‌بێ هاوكارى ماڵه‌وه‌ى یاریزانانى له‌گه‌ڵ بێ چه‌ندین پاڵهوانێهتى له‌سه‌ر ئاستى تاك كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئاستى عێراق و ده‌ره‌وه‌ش خانه‌واده‌كان هاوكارى منداڵه‌كانیان بووینه له‌گه‌ڵیان چووینه و خه‌رجیان بۆ دابین كردووه و ئه‌و یاریزانانه‌ش متمانه‌ى زیاتریان به‌خۆیان ده‌بێ و ئاستیان به‌رز ده‌بێته‌وه ده‌توانن له پاڵهوانیهتیهنێودهوڵهتیهكان به‌شداری بكه‌ن، جگه له‌وه‌ش ئێمه پلانى ته‌واومان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى له داهاتوو به‌شدارى چه‌ند پاڵه‌وانیه‌تیه‌كى ده‌ره‌وه‌ى عێراق بكه‌ین و ئاستى یاریزانه‌كانیشمان زۆر به‌رزه له تواناى ئه‌وه‌یان هه‌یه كێبركێ یاریزانه به‌هێزه‌كانى وولاتان بكه‌ن.
كارزان كانه‌بی
