زاخۆ و سه‌روه پاڵه‌وانى زۆرانبازى عێراق بوون
به‌مه‌به‌ستى زیاتر گرنگیدان به یارییه‌كانى زۆرانبازى له سه‌ر ئاستى یانه‌كانى عێراق و ده‌ستنیشان كردنى پێكهاته‌ى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقی بۆ پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانى ئاسیا كه بڕیاره له ماوه‌ى داهاتوو یارییه‌كانى به‌رێوه‌بچێت، یه‌كێتى ناوه‌ندى زۆرانبازى عێراقی له شارى زاخۆ به‌به‌شدارى ژماره‌یه‌ك له یانه‌كانى عێراقی پاڵه‌وانیه‌تى زۆرانبازى یانه‌كانى عێراقی به به‌شدارى ژماره‌یه‌ك له یانه‌كان به‌رێوه‌برد بۆ ئاستى پێشكهتووان و تازه‌پێگه‌یشتوان بۆ هه‌ردوو جۆرى رۆمانى و ئازاد، له پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ش یاریزانانى تیپه به‌شداربووه‌كان توانیان ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن و كێبركێ یه‌كتری بكه‌ن له‌سه‌ر بوون به یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقی ئه‌نجامى كۆتایش به‌م شێوه‌ى خواره‌وه بوو.
ئاستى تازه‌پێگه‌یشتوان-ئازاد
1-زاخۆ (250)خاڵ
2-شێخان(180)خاڵ
3-سێمیل(120)خاڵ
زۆرانبازى رۆمانى
1-سه‌وره(250)خاڵ
2-ئاڵتون كۆپری(142)خاڵ
3-پێشه‌وا(98)خاڵ
ئاستى پێشكهتووان-ئازاد
1-زاخۆ(250)خاڵ
2-سلێمانى(172)خاڵ
3-خاك(151)خاڵ
رۆمانى
1-سه‌وره(250)خاڵ
2-ئاڵتون كۆپری(162)خاڵ
3-باباگوڕ گوڕ(120)خاڵ
كارزان كانه‌بی
