یارى باله ئاستێكى زۆر باشى نییه
یارى باله ئاستێكى زۆر باشى نییه
یانه‌ى وه‌رزشى په‌یام یه‌كێك له‌و یانانه‌ى كه‌وا گرنگى به‌رده‌وام به یارییه وه‌رزشیه‌كانى سه‌ر ئاستى كچان و كوڕان ده‌دات به تایبه‌ت له یارى تۆپى باله كه ساڵانه به‌رده‌وام مه‌شقی تایبه‌تیان هه‌یه بۆ پێگه‌یاندنى كچه یاریزانان و ئاماده‌كردنیان بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كان به هیواى دروستكردنى یاریزانانى به‌توانا بۆ یانه‌كه‌یان، یه‌كێك له كچه یاریزانه به‌تواناكانى یانه‌كه‌ش زه‌یتون ئه‌مینه ئه‌و له دایك بووى ساڵى 1990ى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵه یه‌كێكه له یاریزانه به‌تواناكانى یانه‌كه خاوه‌ن ئاستێكى به‌رزى یارى كردنه له یارى تۆپى باله ، پێشووتر بۆ هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى چه‌مچه‌ماڵ و خاك یارى كردووه ئێستاش یاریزانى تیپى باله‌ى یانه‌ى په‌یامه، ئێمه‌ش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیارێكمان ئاڕاسته‌ى ڕاژان كرد ئه‌ویش وه‌ڵامى گۆڤارى گوڵانى –دایه‌وه.
دیمانه: كارزان كانه‌بی
**له‌نێوان ئه‌م هه‌موو یارییه وه‌رزشیه جۆراوجۆره بۆچى یارى باله‌ت هه‌ڵبژارد؟
- له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خولیای خۆم بوو هه‌ر له‌سه‌ره‌تایی قۆناخى ناوه‌ندییه‌وه ده‌ستم به‌م یارییه‌كردوه كه زیاتر ئه‌م یارییه به یارى كچان ناسراوه.
**ئاستى یارى تۆپى باله چۆن ده‌بینى له كوردستان؟
-ئاستێكى زۆر باشى نییه بگره خراپیشه گرنگییه‌كى ئه‌و تۆى پێ نادرێت به گشتى له سه‌ر ئاستى كوردستان.
* چى بكرێت باشه بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى یارى تۆپى باسكه به‌رز بێته‌وه له شاره‌كانى كوردستان؟
-زیاتر گرنگى به كچان بدرێت و پاڵه‌وانیه‌تى بكرێته‌وه له سه‌ر ئاستى شار‌و شارۆچكه‌كان خولى به‌هێزكردن به به‌رده‌وامى له نێوان تیپه‌كان هه‌بێ.
* نه‌كردنه‌وه‌ى پاڵه‌وانێتى كاریگه‌رى هه‌بووه له‌سه‌ر ئاستى یاریزانان به گشتى؟
-بێگومان زۆر كاریگه‌رى هه‌یه ، چونكه وا له یاریزانان ده‌كات سارد بێته‌وه له یارى كردن و وه‌رزش كردن خولیای بۆ ئه‌م وه‌رزشه كه‌م بێته‌وه.
*گرفتى ئه‌م یارییه له چى ده‌بینى به گشتى؟
-نه‌بوونى یاریگاى پێویست و نه‌كردنه‌وه‌ى خولى تایبه‌ت به‌م یارییه كه له رووى تیۆرى و پراكتیكى كارى بۆ بكرێ.
* چى بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى كچان زیاتر روو له وه‌رزش بكه‌ن؟
-ده‌ستیان بگرن و رێخۆشكه‌ربن زیاتر بۆ یارییه‌كه و هانیان بده‌ن و به‌رده‌وام یارى دۆستانه بكرێته‌وه .
* ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشیى په‌یام چۆن هاوكاریتان ده‌كه‌ن؟
-تاڕاده‌یه‌ك باشه، به‌ڵام به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه له‌ئاستى پێویستدا نییه.
* هیواو وئاواتت وه‌كو كچه یاریزانێك؟
-هیواو و ئاواتم ئه‌وه‌یه ببمه یه‌كێك له‌یاریزانانى ئه‌م یارییه‌ى خۆم.
* به‌رنامه‌ت چییه بۆ داهاتوو؟
- به‌رنامه‌م ئه‌وه‌یه یانه‌كان پشتیگرى ئافره‌تان بكه‌م و هانى ئافره‌تانیش بده‌ین بێنه نێو دونیاى وه‌رزشى ، چونكه له كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه رێگرى له ئافره‌ت ده‌كرێت منیش هه‌وڵ بده‌م له رێگاى یانه‌كه‌مه‌وه ئه‌و رێچكه‌یه بشكێنم.
* به‌هیواى ئه‌وه‌نیت هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان دابمه‌زرێ تۆش یه‌كێك بێت له یاریزانه‌كانى؟
-بێگومان به‌ڵام ئومێدێكى وه‌هام نییه له ئێستادا به هۆى بارودۆخى كوردستانه‌وه.
* هیچ گرێبه‌ستێكت پێشكه‌ش كراوه له‌لایه‌ن یانه‌كان؟
-به‌داخه‌وه نه‌خێر چونكه دابڕام له یارى كردن به‌هۆى نه‌بوونى راهێنه‌ره‌وه.
* له كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى تاچه‌ند پشتگیرى وه‌رزشى ئافره‌تان ده‌كرێ؟
- تاڕاده‌یه‌ك باشه كچان و ژنان زیاتر روو له وه‌رزش ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت وه‌كو كوڕان بێنه پێش و به‌ره‌وو پێش بچن حه‌وز ئاره‌زووه‌كانیان بهێنه دی.
* چى به به‌رپرسانى وه‌رزشیى ده‌لێ له كوردستان؟
-زیاتر گرنگى به یارى تۆپى باله‌ى كچان بدرێت له رووى كردنه‌وه‌ى خول و هاندانى كچان بۆ ئه‌وه‌ى یارییه‌كه به‌ره‌وو پێش بچێت.
* ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه؟
-هیواخوازم ئێمه بگه‌ین به خه‌ونه‌كانمان وه‌رزش بكه‌ینه به‌شێكى گرنگى ژیانمان ، زۆر سوپاس بۆ گۆڤارى گوڵان به‌بێ جیاوازى خزمه‌تى سه‌رجه‌م وه‌رزشكارانى شاره‌كانى كوردستان ده‌كات.
