یه‌كێتى شه‌تره‌نجی عێراقی ده‌ست له پاڵه‌وانێكى كورد به‌رنادات
كارین كه‌مال كچه یاریزانى شه‌تره‌نجى شارى دهۆك و پاڵه‌وانى عێراق و ئاسیا كه خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌نجامى شایسته‌یه له‌سه‌ر ئاستى عێراق و ئاسیا، دواى ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى رابردوو كارین كه‌مال ، باوكى كه‌مال جه‌لاله‌دین سه‌رۆكى لقى دهۆكى یه‌كێتى شه‌تره‌نج كۆچى دواى ده‌كات تاڕاده‌یه‌ك ئه‌و كچه یاریزانه ئه‌گه‌رى هه‌یه له وه‌رزشكردن دووربكه‌وێته‌وه، چونكه باوكى كه‌سێكى چاڵاكى یارى شه‌تره‌نج بووه له ده‌ڤه‌رى بادینان و خزمه‌تێكی زۆرى به‌م وه‌رزشه كردووه ، له‌باره‌ى دووركه‌وتنه‌وه‌ى یاریزانى ناوبراویش له چالاكیه وه‌رزشیه‌كان زافرعه‌بدولئه‌میر سه‌رۆكى یه‌كێتى شه‌تره‌نجى عێراقی ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه كه‌وا به هیچ جۆرێك ده‌ست له پاڵه‌وانى عێراق و ئاسیا كارین كه‌مال به‌رناده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان نه‌كات، چونكه ئه‌وه پاڵه‌وانێكى گه‌وره‌یه و هه‌موو ئاسانكارییه‌كى بۆ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ به‌رده‌وام بێ له وه‌رزش كردن و به‌شدارى كردن له پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانى نێوه‌خۆ و ده‌ره‌وه ، گوتیشى ئه‌و هه‌ر یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقه و پاڵه‌وانیه‌تى عێراقیش هه‌ر له ژێر ناوى خوالێخۆشبوو كه‌مال جه‌لاله‌دین ده‌بێ له شارى دهۆك، جێگاى ئاماژه پێكردنه خانه‌واده‌ى كه‌مال جه‌لاله‌دین خانه‌واده‌یه‌كى وه‌رزشى دۆستى یارى شه‌تره‌نجى بووینه و خزمه‌تى زۆریان به‌م بواره كردووه ، كچه‌كانیشى له‌سه‌ر ئاستى عێراق و ئاسیا و كوردستان خاوه‌نى ئه‌نجامى شایسته‌ن و خاوه‌ن مه‌دالیاى زێرن له پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان.
كارزان كانه‌بی
