بۆ خولى عێراقی دوو یانه‌ى كوردستان یاریزانانى زێره‌ڤانى ده‌هێنه یانه‌كانیان
تیپى تۆپى پێى زێره‌ڤانى دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مساڵ به كۆمه‌لێك یاریزانى ئاست به‌رزه‌وه توانى نازناوى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان به‌ده‌ست بهێنێت، له ئێستادا چهندیانهیهك چاویان له‌سه‌ر یاریزانانى ئه‌و یانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى سوود له تواناكانى ئه‌ستێره‌كانى ئه‌و یانه‌یه ببینین ، بۆ به‌شدارى كردنیش له خولى پاڵاوتن و سه‌ركه‌وتن بۆ خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی كه یانه‌ى زێره‌ڤانى به‌شدارى ئه‌و خوله ناكات، بۆیه هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى هه‌ولێرو برایه‌تى نوێنه‌رى شارى هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك یاریزانانى ئه‌و یانه‌یه‌یان پهڵكێشى ریزى یانه‌كانیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى سوود له‌تواناكانى ئه‌وان ببین له خولى عێراقی و بتوانن یانه‌كانیان به هێنانى ئه‌و یاریزانانه سه‌ربخه‌ن بۆ خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی، یانه‌ى هه‌ولێر زۆرترین یاریزانى یانه‌ى زێره‌ڤانى هێناوه‌ته‌وه ریزى یانه‌كه‌ى كه پێكدێت له هه‌ریه‌ك له یاریزانان(دلێرحاتم گۆڵپارێز،ئاراز مسته‌فا،سه‌لام حوسێن،وه‌لید سه‌لمان،هه‌ردوو پیشه‌گه‌رى به‌رازیلی تیاگۆ ئاماراڵ و دودو)كه یانه‌ى هه‌ولێر له‌سه‌ر داواى راهێنه‌رى یانه‌كه عه‌لى وه‌هاب ئه‌و یاریزانانه‌ى هێناوه‌ته ریزى یانه‌كه‌ى، یانه‌ى برایه‌تیش كه ئه‌مساڵ پله‌ى دووه‌مى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستانى به‌ده‌ستهێناوه ئه‌ویش وه‌كو هه‌ولێر سوودى له هه‌ریه‌م له یاریزانان(شێرزاد محه‌ممه‌د و بژار حه‌بیب)وه‌رگرتووه ، هه‌ردوو یانه‌ش به فه‌رمى جگه له یاریزانانى خۆیان سوودیان له هه‌شت یاریزانى یانه‌ى زێره‌ڤانى وه‌رگرتووه، ئه‌مساڵیش جیاواز له ساڵان یانه‌كانى كوردستان زیاتر پشت به یاریزانانى خۆماڵى به‌ستووه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به‌تواناى یاریزانانى كوردستان ئه‌نجامى گه‌وره له خوله‌كه به‌ده‌ست بهێنین، هه‌ریه‌ك له فاتیح حه‌مه خان وعه‌لى وه‌هابى راهێنه‌ر چاویان له‌وه‌یه له تیپه‌كانیان بۆ خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی سه‌ربخه‌ن و جارێكى تر تیپێكى شارى هه‌ولێر له خوله گه‌وره‌كه‌ى عێراق كێبركێ بكات له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته له خولى نایابى یانه‌كانى عێراق.
كارزان كانه‌بی
