تۆپی سەرمێزی پێشمەرگە بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانی

تۆپی سەرمێزی پێشمەرگە بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانی
تۆپی سەرمێزی پێشمەرگە بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانی
تیپی تۆپی سەرمێزی کچانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بەردەوامە لە سەر ئامادەکارییەکانی بۆ پاڵەوانیەتیەکانی داھاتوو لە خولەکانی عێراق و کوردستان و وڵاتانی عەرەبی، سەرمێزی کچانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی ساڵانە بە درێژایی ساڵ ئامادەکارییەکانیان ناوەستێنن بۆ ئەوەی بتوانن کێبرکێ لەسەر باشترین ئەنجامەکانی خولەکە بکەن، بەلێن عوسمانی راھێنەریش بەردەوامە لە ئەنجامدانی یەکە مەشقیەکانیان لەگەڵ کچە یاریزانانی تیپەکەی ، لەبارەی ئامادەکارییەکانیش بەلێن عوسمان راھێنەری تیپی تۆپی سەرمێزی کچانی یانەی پێشمەرگە بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" تیپی تۆپی سەرمێزی یانەی پێشمەرگە بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانمان ھیچ دانەبڕاوین سەرەڕای بوونی قەیران و گرفتی داراییش، بەڵام ئێمە ئامانجمان پێگەیاندنی یاریزانان و دروست کردنی تیپێکی بەھێزە بۆ داھاتوو بۆ ئەوەی بەم تیپە بچینە نێو کێبرکێیەکان، جگە لەوەش مانگی رەمەزانیش بە شەوان مەشقەکانمان ئەنجامداوە ئامادەین بۆ بەشداری کردن لە ھەموو پاڵەوانیەتیەک چ لە ئاستی عێراق یان کوردستان یان دەرەوەش بێت، چونکە ئێمە پاڵەوانی عێراقین و نوێنەری یانەکانی کوردستان و عێراقین بۆ بەشداری کردن لە پاڵەوانیەتیەکانی داھاتووی عەرەبی ، بۆیە دەمانەوێ لەم ئامادەکارییە بەردەوامانە باشترین تیپ درووست بکەین ئەوکات بچینە نێو کێبرکییەکان، پێنج کچە یاریزانی یانەکەمان مەشقی بەردەوام دەکەن بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە و تەکنیک بچینە نێو کێبرکییەکان ئەوکاتە دەتوانین باشترین ئەنجام لە سەر ئاستی کوردستان و عێراق و دەرەوەش بەدەست بھێنین، سوپاسی کارگێڕی تیپەکەش دەکەین کە بەردەوام ھاوکار و پاڵپشتمانن بۆ ئەوەی بتوانین تیپێکی بەھێز درووست بکەین بۆ ھەموو خول و پاڵەوانیەتیەک ئامادەبین.
کارزان کانەبی
Top