باسکەی عێراق لە زاخۆ دەبێت
یەکێتی تۆپی باسکەی عێراقی رەزامەندی نیشانداوە لەسەر داوایەکی یانەی وەرزشی زاخۆ بۆ میوانداری کردنی پاڵەوانیەتی باسکەی لاوانی یانەکانی عێراقی کە بڕیارە یارییەکانی لە ٥ی ئەم مانگە لە شاری زاخۆی دەلال بەرێوە بچێت، یانەی زاخۆی دەڤەری بادینان تاکە یانەیە کەوا گرنگییەکی زۆر بە تیپی باسکەی کوڕانی دەدات بە ئامانجی بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە و گەورە، تیپەکەش چاوەرێ ئەوەدەکەن کە لە خولی باسکەی لاوانی یانەکانی عێراقی ئەنجامی گەورە بەدەست بھێنین، ئەم پاڵەوانیەتیە بە بەشداری شەش یانەی شارەکانی عێراق بەرێوە دەچێت تیپی باسکەی زاخۆش وەکو نوێنەری یانەکانی ھەرێمی کوردستان بەشداردەبێت لە سەر کێبرکێ کردن لەسەر بەدەستھێنانی ئەنجام و پلەکانی پێشەوە، ئامانجی یانەی زاخۆ لە پێشوازی کردن لەم پاڵەوانیەتیە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کەوا پێشووتر تیپەکە پاڵەوانی کۆمەڵەی کوردستان بووە ماوەیەکی زۆریشە ھیچ خولێک و پاڵەوانیەتیەکی باسکە لە ھەرێمی کوردستان لەلایەن یەکێتی ناوەندی تۆپی باسکەی کوردستان نەکراوەتەوە، بۆیە دەیانەوێ ئەم چاڵاکیە لە شارێکی وەکو زاخۆ بەرێوەبچێت کە ھەواداری وەرزشی یەکجار زۆرە، زاخۆش دەیەوێت وەکو گرنگیدانی بە سەرجەم تیپەکانی یانەکەی بدات و تیپی باسکەش وەکو سەرجەم تیپەکان گرنگیەکی زۆری لای کارگێڕی یانەی زاخۆ ھەیە چونکە تیپەکە خاوەن پۆلێک یاریزانی بەتوانا و بە ئەزموونن دەتوانن ئەنجامی گەورە بۆ شاری زاخۆ تۆماربکەن.
كارزان كانهبي
