به‌هیواى ئه‌وه‌م خول و پاڵه‌وانیه‌تى بۆ یاریزانان بكرێته‌وه
به‌هیواى ئه‌وه‌م خول و پاڵه‌وانیه‌تى بۆ یاریزانان بكرێته‌وه
یانه‌ى وه‌رزشیى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى یه‌كێك له‌م یانانه‌ى كه به‌رده‌وام له خزمه‌ت كردنى وه‌رزشه له شارى سلێمانى و تیپى تۆپى باله‌ى یانه‌كه‌ش یه‌كێك له تیپه هه‌ره به‌هێزه‌كانى سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان و عێراقه كه خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌نجامى شایسته وچه‌ندین كچه یاریزانانى به‌توانایه ، یه‌كێك له یاریزانه به‌تواناكانى یانه‌كه‌ش كچه یاریزان كورده نه‌جیب ئه‌و به ئاسته به‌رزه‌كه‌ى هه‌موولایه‌كى سه‌رسام كردووه كه خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌نجامى شایسته‌یه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى له هه‌ردوو خولى نایابى تۆپى باله‌ى كوردستان و عێراقیش ، ناوبراو له‌دایك بووى ساڵى 1994ى شارى سلێمانیه و ده‌رچووى كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشیه له زانكۆى سلێمانی ئێمه‌ش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیارێكمان ئاڕاسته‌ى كرد ئه‌ویش وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گوڵانى دایه‌وه.
كارزان كانه‌بى
*ئاستى یارى تۆپى باله چۆن ده‌بینى ؟
- له ئێستادا له ئاستێكى مامناوه‌ندییه له زۆربه‌ى یارییه‌كاندا ده‌بینرێت به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆمه‌لێك فێرگه دامه‌زراوه چاوه‌ڕوانى ئاینده‌یه‌كى باشیان لێ ده‌كرێت.
*ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانیه‌تى كه‌م تا چه‌ند ده‌بێته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى ئه‌م یارییه به‌ره‌وو پێش نه‌چێت؟
-ئه‌نجام نه‌دانى پاڵه‌وانییه‌تى كاریگه‌رى نه‌رێنى له سه‌ر یاریزانان ده‌بێت، وه ده‌بێته هۆى ساردبوونه‌وه‌ى یاریزانان له مه‌شقه‌كانیان.
*پێت باشه چى بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى یارى تۆپى باله‌ى كچان به‌ره‌وو پێش بچێت؟
-به‌هیواى ئه‌وه‌م خول و پاڵه‌وانیه‌تى بۆ یاریزانان بكرێته‌وه زیاتر هانى كچه یاریزانان بكرێت، گرفتى دارایی‌ش چاره‌سه‌ر بكرێت، بلاو كردنه‌وه‌ى رۆشنبیری وه‌رزشى له ناو خێزانه‌كاندا له رێگاى كه‌ناڵه‌كانى ڕگه‌یاندن و میدیاكان و قوتابخانه‌كان.
*له هیچ یانه‌یه‌ك گرێبه‌ستت پێشكه‌ش كراوه؟
-تاكو ئێستا نه‌خێر.
*به‌نیازى چى بۆ داهاتووى خۆت وه‌كو كچه یاریزانێك؟
- به‌نیازم زیاتر بهرهووپێشبچم و ئاستى خۆم به‌رز بكه‌مه‌وه.
*له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى یانه‌كان پشت به ڕاهێنه‌ر و یاریزانى بیانى ببه‌ستن؟
-وه‌كو كچه یاریزانێك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم یانه‌كان پشت به ڕاهێنه‌ر و یاریزانى بیان ببه‌ستن، ڕاهێنه‌رى سه‌ركه‌وتوو ئهكادیمیامان هه‌یه، یاریزانیش به هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر گرنگى به‌یاریزانان بدرێت یاریزانى باش درووست ده‌بێت.
*بۆچى له یارى باسكه‌وه ڕووت له یارى باله كرد؟
-سه‌ره‌تا له یانه‌ى وه‌رزشى سیروانى نوێ بووم یارى باسكه‌م ده‌كرد، به‌ڵام خۆم ئاره‌زووى یارى بالهم هه‌بوو قوتابی زانكۆش بووم له ساڵى 2007یانه‌ى پێشمه‌رگه‌م هه‌ڵبژارد له رێگاى مامۆستا ئارام لێره‌وه زۆر سوپاسى ده‌كه‌م.
*داواكارى و پێشنیارت بۆ لایه‌نى به‌رپرسى وه‌رزشى؟
-داواكارم له‌لایه‌نى به‌رپرسى وه‌رزشى زیاتر بایه‌خ به وه‌رزشى كچان بده‌ن.
*خه‌ونى وه‌رزشیت چیه وه‌كو یاریزانێك؟
-خه‌ونى وه‌رزشیم ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌لێك فێرگه بۆ هه‌موو یارییه‌كان درووست بكرێت ، هه‌ر له منداڵیه‌وه ڕابهێنرێن له سه‌ر وه‌رزش، چونكه كاریگه‌رى له‌سه‌ر ژیانى ته‌ندروست و رۆشنبیری ده‌بێت.
*له هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى باله‌ى عێراق داواكراوى؟
-نه‌خێر داوا نه‌كراوم
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا؟
-زۆرسوپاسى گۆڤارى گوڵان ده‌كه‌م بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى ئه‌م یاریزانانه كه به‌رده‌وام له خزمه‌تكردنى وه‌رزشن.
