فوتساڵى گازى باكوور به‌رده‌وامن
تیپى تۆپى فوتساڵى یانه‌ى گازى باكوور ئه‌مساڵ به شدارییان نه‌كرد له خولى تۆپى فوتساڵى نایابى یانه‌كانى كوردستان به‌هۆى ئه‌و بارودۆخه‌ى كه به‌سه‌ر شارى كه‌ركووك دا هات، به‌ڵام كچه یاریزانان و ڕاهێنهرهكهى به‌رده‌وامن له مه‌شقكردنى خۆیان بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى تیپه‌كه وه‌كو خۆى بمێنێته‌وه، له‌م باره‌شه‌وه قاسم جه‌میل ڕاهێنه‌رى تیپى فوتساڵى گازى باكوور بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" ئێمه بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى تیپه‌كه‌مان به‌رده‌وام بێ وه‌كو خۆى مه‌شقه‌كانمان به‌رده‌وامه و هیچ گرفتێكى ئه‌وتۆمان نه‌بووه، له مه‌شقه‌كانمان به‌رده‌وامین به‌ڵام گرفتى دارایمان هه‌یه و هیچ كه‌سێك هاوكاریمان ناكات ئه‌وه‌ش بۆ ئێمه باش نییه ، هه‌رچه‌نده مهشقهكانیشمان ڕانه‌گرتووه به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌شدارى هیچ خولێكمان نه‌كردووه و هه‌ر خولێك هه‌بێت ئێمه ده‌مانه‌وێ به‌شدارى بكه‌ین، چونكه زیاتر یارى دۆستانه ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى یاریزانانى خۆمان بزانین، ئێستاش به‌هۆى نه‌بوونى توانای دارایش ئێمه مه‌شقمان ڕانه‌گرتووه ته‌نانه‌ت زۆربه‌ى جار به خۆم به‌دواى یاریزانان ده‌چم و ده‌یانهێنم بۆ مه‌شقه‌كانیان ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و یاریزانانه‌مان درووست كردووه پێیان ماندوو بووینه نامانه‌وێ له مه‌شق و وه‌رزش كردن داببڕێن، له‌باره‌ى دیارى كردنى چاره‌نووسیان له‌گه‌ڵ یانه‌ى گازى باكوریش مامۆستا قاسم گوتیشى" ئێمه هیچ گرفتێكمان نییه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌مان ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه ماوه‌یه‌كه هاوكارى ئێمه‌یان نه‌كردووه له ڕووى داراییه‌وه ، ئه‌گه‌ر نا له ماوه‌ى پێشووتر هاوكارى ئێمه بووینه ئێستاش یانه‌ى تر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه له‌گه‌ڵیان كار بكه‌ین، به‌ڵام ئێمه هه‌تا یانه‌ى گازى باكوور هه‌بێت بۆ هیچ یانه‌یه‌كى تر یارى نه‌كه‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى خۆمان ئاواتمان ئه‌وه‌یه بتوانین خزمه‌تى زیاترى ئه‌و یانه‌یه و كچانى شاری كه‌ركووك بكه‌ین و بتوانین یانه‌كه‌ى شارى كه‌ركووك كێبركێ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م تیپه‌كانى تر بكات.
كارزان كانه‌بی
فۆتۆ/ یوسف كه‌ركووكی
