راهێنه‌رى یانه‌ى ئارارات به‌رده‌وام زوڵمان لێ ده‌كرێ
یانه‌ى وه‌رزشى ئارارات ئه‌م وه‌رزه له خولى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان له كۆى ئه‌نجامدانى 14 یارى ته‌نیا خاوه‌نى (20)خاڵه و له پله‌ى چواره‌مى ریزبه‌ندى یانه‌كانى كوردستان دێت، رۆژى له داوى رۆژیش شه‌مه‌نده‌فه‌رى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان به‌ره‌وو دوا وێستگه‌ى ده‌كه‌وێته رێ یانه‌ى ئاراراتیش ئێستا له هه‌وڵى ئه‌وه‌یه سێ خاڵى یارییه‌كه‌ى یانه‌ى شێروانه‌ى بۆهه‌ژمار بكرێ دواى ئه‌وه‌ى سكالاى له دژى ئه‌و یانه‌یه تۆماركردوه له یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان كه سێ یاریزانى ده‌ره‌وه‌ى كوردستانى یارى پێ كردوه له‌به‌رامبه‌ر تیپى ئارارات ئه‌وه‌ش به‌ده‌ره له رێنماییه‌كانى تۆپى پێى كوردستان، ڕاهێنه‌رى یانه‌كه‌ش ئاماژه‌ى به‌وه داوه كه ئه‌مساڵ به‌رده‌وام زوڵمیان لێ كراوه له‌لایه‌ن به‌شێك له ناوبژیوانان ، له‌م باره‌شه‌وه ئه‌نوه‌ر عهزیزڕاهێنهرى تۆپى پێى یانه‌ى ئارارات بۆ گۆڤارى گوڵان گوتی " ئێمه سكالامان به‌فه‌رمى له یه‌كێتى تۆپى پێى مۆركردوه له‌سه‌ر یانه‌ى شێروانه كه سێ یاریزانى ده‌ره‌وه‌ى یاری پێ كردوه كه له رێنماییه‌كان ده‌بێ دوو یاریزان بێ، بۆیه ئه‌گه‌ر یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان پێداچوونه‌وه نه‌كات به‌م یارییه ئێمه بڕیارى ئه‌وه‌مانداوه پاشه‌كشه بكه‌ین له خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، له‌باره‌ى ناوبژیوانانیش ئه‌نوه‌ر گوتیشى" ئێمه به‌رده‌وام كێشه‌ى ئه‌وه‌مان هه‌بووه كه‌وا ناوبژیوان هه‌له‌مان ده‌رهه‌ق ده‌كات و ئێمه‌ش نازانین چى بكه‌ین به به‌ڵگه هه‌له زهقهكانمان داوه‌ته به‌رپرسانى یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان، له قۆناخى یه‌كه‌میش ئه‌و كاره‌مان ده‌رهه‌ق كرا لێ ناگه‌رێن ئێمه ئامانجه‌كه‌مان بپێكین و بێنه پێشه‌وه ، ، بۆیه پێوسته ناوبژیوانیش وه‌كو ڕاهێنه‌ر و یاریزان به پاره سزا بدرێن بۆ ئه‌وه‌ى كارى هه‌له دووباره نه‌كه‌نه‌وه نه‌ك ڕاگرتن بۆ چه‌ند یارییه‌ك، ئێمه سارد نابینه‌وه وه‌كو یانه‌ى ئارارات بگره سوریش ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین له‌م یارییانه‌ى ماومانه ئه‌نجامه‌كانمان باشتر بكه‌ین و شه‌ڕى ئه‌نجامى باش و پله‌كانى پێشه‌وه بكه‌ین، گرنگ ئه‌وه‌یه ئێمه كارى خۆمان ده‌كه‌ین و به‌رده‌وامیش ده‌بێن له ڕكابه‌رى كردن چونكه ئێمه له‌سه‌ره‌تاى خوله‌كه‌وه پلانمان بۆ دارێژشتبوو ئه‌گه‌ر نه‌بینه پاڵه‌وانیش بتوانین پله‌ى دووه‌م به‌ده‌ست بهێنین.
كارزان كانه‌بی
