ده‌ربه‌ندیخان چاوى له خولى نایابى كوردستانه
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخانى خاوه‌نى پله‌ى دووه‌مى كۆمه‌ڵه‌كه‌ى له خولى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان ، له ئێستادا كارگێڕان و ده‌سته‌ى ڕاهێنه‌ران و هانده‌رانى تیپه‌كه به‌هیواى ئه‌وه‌ن ئه‌مساڵ تیپه‌كه بگه‌ینه خولى پله نایابه‌كانى كوردستان .
ده‌ربه‌ندیخان ئه‌مساڵ له زۆربه‌ى یارییه‌كانى یاریگاى خۆی ژماره‌یه‌كى یه‌كجار زۆرى هانده‌رانى ئاماده‌ى پاڵپشتى كردنى ده‌بن له یارییه‌كه به پیرو گه‌نج و لاو و ئافره‌تان بۆیه تیپه‌كه جیاواز له ساڵانى ڕابردوو ده‌یانه‌وێ ئه‌مساڵ به هه‌ر نرخێك بێت تیپه‌كه بگه‌ینه خوله گه‌وره‌كه‌ى كوردستان، هۆگرعه‌زیز ڕاهێنه‌رى تیپى تۆپى پێى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخانیش له باره‌ى سه‌رخستنى تیپه‌كه بۆ خولى نایاب بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئێستا ته‌نیا چه‌ند یارییه‌ك ماوه بۆ ته‌واو بوونى یارییه‌كانى ئه‌م وه‌رزه، ئێمه‌ش ئومێدى زۆرمان هه‌یه كه تیپه‌كه بگه‌ینه چوارگۆشه‌ى زێرینى خولى پله یه‌كى كوردستان له‌وێشه‌وه هه‌نگاو بنێین بۆ یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، له باره‌ى گرفتى تیپه‌كه‌ش ناوبراو گوتیشى " هه‌موو تیپه‌كان گرفتیان هه‌یه خه‌ڵكى شاره‌كه هاوكاریمان ده‌كات ئه‌گه‌ر نا بارودۆخمان خراپ ده‌بێ بۆ مووچه‌ى یاریزانانى تیپه‌كه‌مان بۆ دوو مانگ ئه‌مساڵ له نوسینگه و دووكان و كاسپكارانى شار پاره‌مان كۆكردۆته‌وه به قه‌رز بۆ ئه‌وه‌ى مووچه‌كانیان دابین بكه‌ین ، گوتیشى" به‌رپرسانى شاره‌كه به‌لێنى هاوكاریمان پێ ئه‌ده‌ن به‌ڵام تاكو ئێستا هاوكاری نه‌كراوین ته‌نیا قسه بووه ، سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانیشمان ته‌نیا به مووچه یارى لاى ئێمه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر نا هیچ گرێبه‌ستێك نییه له تیپى ده‌ربه‌ندیخان ، گوتیشى بۆ گه‌یشتن له خولى نایابى كوردستان و به‌شدار له‌م خوله ده‌بێ ژێرخانى باشمان هه‌بێت و پاره‌ى پێویستمان هه‌بێت نه‌ك سه‌ركه‌وین و دوایش به‌شدارى خولى پله نایاب نه‌كه‌ین، ئه‌مساڵیش تا ئێستا ئاستمان باشه سوپاسى ئه‌و هه‌موو هانده‌ره‌ش ده‌كه‌ین كه پشتگیرییه‌كى باشمان ده‌كه‌ن له نێو یاریگا. ئێستاش تیپه‌كان كێبركێ به‌هێز ده‌كه‌ن بۆ گه‌یشتن به خوله گه‌وره‌كه‌ى كوردستان.
كارزان كانه‌بی
