ئاستى یارى باله له كوردستان زۆر خراپه
ئاستى یارى باله له كوردستان زۆر خراپه
تیپى تۆپى باله‌ى یانه‌ى ئافرۆدێتى شارى سلێمانى یه‌كێك له‌م یانانه‌ى كه‌وا گرنگیه‌كى زۆر به یارى تۆپى باله‌ى كچان ده‌ده‌ن له شاره‌كه، ماوه‌ى چه‌ند سالێكیشه یانه‌كه بۆته قوتابخانه‌یه‌كى باش بۆ پێگه‌یاندن چه‌ندین كچه یاریزانى به‌توانا یه‌كێك له‌م كچه یاریزانانه‌ش مه‌شخه‌ڵ عزده‌ینه و ناوبراو له دایك بووی ساڵى 1998ى شارى سلێمانیه، ناوبراو له‌ساڵى 2012 له قوتابخانه‌كانه‌وه ده‌ست پێكردووه ماوه‌ى پێنج ساڵه له ریزه یانه‌ى ئافرۆدیته ئێمه‌ش له نزیكه‌وه پرسیارێكمان ئاراسته‌ى كرد ئه‌ویش وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گوڵانى دایه‌وه.
دیمانه:كارزان كانه‌بى
*ئاستى یارى تۆپى باله چۆن ده‌بینى ؟
-ئاستى ئه‌م یارییه له كوردستان زۆر خراپه رۆژ به رۆژ به‌ره‌وو دوادوه ده‌چێت ئه‌مه‌ش به‌هۆى بێ پلانى یه‌كێتى تۆپى باله‌ى كوردستان و لقه‌كانیه‌وه ئه‌م یارییه‌یان پكخستووه به تایبه‌تى له سه‌ر ئاستى عێراق زۆر باشتره چونكه ئه‌وان ساڵانه پلانى خۆیان هه‌یه پاڵه‌وانیه‌تى بۆ سه‌رجه‌م ئاسته‌كان ده‌كه‌نه‌وه .
*ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانیه‌تى كه‌م تا چه‌ند ده‌بێته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى ئه‌م یارییه به‌ره‌وو پێش نه‌چێت؟
-به‌رنامه‌مان هه‌بێت خول و پاڵه‌وانیه‌تى بكه‌ینه‌وه بۆ سه‌رجه‌م ئاسته‌كان تازه پێگه‌یشتووان و لاوان و پێشكه‌وتوان، به‌ڵام به داخه‌وه ماوه‌ى پێنج ساڵه یارى ده‌كه‌م نه‌م بینیوه خولێكى تازه‌پێگه‌یشتوان یان لاوان بكه‌نه‌وه ئیتر چۆن پێشده‌كه‌وێت.
*پێت باشه چى بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى یارى تۆپى باله‌ی كچان به‌ره‌وو پێش بچێت؟
-ئه‌م یارییه بۆیه پێش ناكه‌وێت سالاِنى ڕابردوو له پێشه‌وه به هه‌مو ئیمكانیه‌تیشه‌وه ئه‌وه هه‌میشه خول و پاڵه‌وانیه‌تى هه‌بووه ، به‌ڵام ئێستا یه‌كێتیه وه‌رزشیه‌كان بیریان لاى باخه‌لی خۆیانه چۆن خولێك بكه‌نه‌وه پاره‌ى لێ بخۆن، له كوردستان ته‌نیا یارى تۆپى پى یارییه‌كانى تر پشت گوێ خراون بۆیه هه‌میشه وه‌رزشى كوردستان له‌سه‌رجه‌م یارییه‌كاندا به‌ره‌وو داوه دێت به تایبه‌تى یارى باله.
*گرفتى یارییه‌كانى تۆپى باله له چى ده‌بینى؟
-كێشه‌و گرفتمان ئه‌وه‌نده زۆره باش ناكرێت من وه‌ك یاریزانێكى یانه‌ى ئافرۆدێت شوێنێكى تایبه‌تیمان مه‌شقى تێدا بكه‌ین هۆلێكمان هه‌یه به‌رزییه‌كه‌ى ته‌نیا 5 مه‌تره ئه‌مه‌ش بۆ یارى نابێت نه‌بوونى خول كێشه‌ى تریش زۆره.
*هیواو ئاواتت وه‌كو چكه وه‌رزشكارێك؟
-هیواو ئاواتم ئه‌وه‌یه كوردستانیش به‌شدارى پاڵه‌وانیه‌تى جیهانیه‌كان بكات له یارى باله ببم به یاریزانى باش خزمه‌ت به كوردستان بكه‌م له‌م بواره‌دا.
*ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌كه‌تان چۆن هاوكاریتان ده‌كه‌ن؟
-به‌داخه‌وه هیچ هاوكاریه‌كمان ناكات ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت هه‌فته‌ى دوو رۆژ پاسى بۆ دابین كردوون به هه‌ردوو رۆژه‌كه‌ش ته‌ها 4كاتژمێر ، هیچ هاوكاریه‌كمان ناكرێت ته‌نانه‌ت بۆ سه‌فه‌ره‌كانیش له‌سه‌ر گیرفانى خۆمان ئه‌رۆین ته‌نها پاس دابین ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێمه خۆشه‌ویستیمان بۆ یارییه‌و یانه‌كه‌ش هه‌یه به‌رده‌وامین.
*به‌نیازى چى بۆ داهاتووى خۆت وه‌كو كچه یاریزانێك؟
-هیچ به‌رنامه‌یه‌كم نییه چونكه هیچ خولێك نییه ، به‌رنامه‌مم هه‌بوو له خولى عێراقیدا به‌شدارى بكه‌ین، له‌رێگاى خولى عێراقه‌وه بتوانین یه‌كه‌م بین و به‌شدارى خولى ئاسیا بكه‌ین هه‌ڵبژێرین بۆ هه‌ڵبژارده‌ى عێراق، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌مانتوانى به‌شدارى بكه‌ین به‌هۆى گرفتى دارایی.
*چى به به‌رپرسانى وه‌رزشى ده‌لێ؟
-به به‌رپرسانى وه‌رزشى ده‌لێم به‌سه ئیتر با وه‌رزشى ئه‌م كوردستان زیاتر به‌ره‌وو دواوه نه‌چێت هه‌وڵبده‌ن به‌هه‌موو لایه‌ك وه‌رزشى كوردستان به‌ره‌وو پێش به‌رن خول و پاڵه‌وانیه‌تى بكه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر پێشیان ناكرێت واز بهێنین، ڕاسته قه‌یرانه بس خولى باله ته‌نیا 200هه‌زارى ده‌وێت بۆ چى یه‌كێتى تۆپى پێى ساڵانه خولى هه‌یه باله نیه‌تى.
*له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى یانه‌كان پشت به ڕاهێنه‌ر و یاریزانى بیانى ببه‌ستن؟
-گرنگى به‌تواناى كچه یاریزانانى كوردستان بده‌ن و ئاستیان زیاتر به‌ره‌وو پێش ببه‌ن زۆر باشتره له هێنانى یاریزانانى بیانى.
*به‌هیواى ئه‌وه‌نیت هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان دابمه‌زرێ و تۆش یه‌كێك بیت له یاریزانانى هه‌ڵبژارده‌كه؟
-ئه‌وه هیواى من و هه‌موو كچه یاریزانێكى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌ت به هه‌ڵبژارده‌ى ووڵاته‌كه‌ى بكات.
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه؟
-هیوادارم وه‌رزشى كوردستان زیاتر به‌ره‌وو پێش بچێتله‌لایه‌ن به‌رپرسانى وه‌رزشیه‌وه زیاتر به‌ره‌ووى پێ بدرێت با خه‌وه‌نى من و سه‌دان یاریزانى وه‌كو من به فیرۆ نه‌ڕوات، سوپاسى گۆڤارى گوڵانیش ده‌كه‌م بۆ ئه‌و خزمه‌ته به‌رده‌وامه‌ى به وه‌رزشكاران.
