مه‌زن محه‌مه‌د چوار ساڵه به خۆبه‌خشى كار ده‌كه‌ین
مه‌زن محه‌مه‌د چوار ساڵه به خۆبه‌خشى كار ده‌كه‌ین
دوای ئه‌وه‌ى تیپى فوتساڵى ئافره‌تانى هه‌ولێر توانى بۆ یه‌كمجار له مێژووى یانه‌كه جامى خولى نایابى فوتساڵى یانه‌كانى كوردستان به‌ده‌ست هێنا، دواى ئه‌وه‌ى سێ ساڵ له‌مه‌و به‌ر به هه‌مان شێوه نازناوى خولى عێراقیان به‌ده‌ست هێنا بوو له‌باره‌ى به‌ده‌ستهێنانى نازناوه‌كه و یه‌ك ریزى یاریزانان مه‌زن محه‌مه‌د ڕاهێنه‌رى تیپى فوتساڵى ئافره‌تانى هه‌ولێر بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تای خولى نایابى فوتسالى كچان یه‌ك ده‌ست و یه‌ك دڵ بووین كه تاكه ئامانجمان به‌ده‌ست هێنانى نازناوه‌كه بوو ، بۆیه كارى باشمان بۆى كرد بۆ ئه‌وه‌ى به خه‌ونه‌كه‌مان بگه‌ین، به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و نازناوه دووجار خۆشه بۆمن یه‌كه‌میان جار نازناوه‌كه‌م وه‌كو ڕاهێنه‌ر بۆ خۆم و بۆ شارى هه‌ولێرو بۆ یانه‌كه‌شمان به‌ده‌ستهێنا له دامه‌زراندنى تا ئێستا ئه‌م نازناوه‌مان نه‌بردووه، دووه‌میش ئه‌وه بوو كه بوومه یه‌كه‌م ڕاهێنه‌ر له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق كه هه‌ردوو نازناوى كوردستان و عێراقم بردۆته‌وه ئه‌ویش له فه‌زلى خوداى گه‌وره‌یه، گوتیشى " ماوه‌ى چوار ساڵ ده‌بێت ئه‌و خێزانه له یانه‌ى ئافره‌تانى هه‌ولێركارده‌كه‌ین، به‌ڵام خۆشه‌ویستى وه‌رزش و یه‌ك خێزانى واى كرد زۆر بیر له گرێبه‌ست و مووچه نه‌كه‌ینه‌وه هه‌ر چه‌نده كاریگه‌ریشى هه‌بوو له‌سه‌رمان بیرمان ته‌نیا له‌لاى ئه‌نجامى شایسته بوو بۆ تیپه‌كه بتوانین تیپه‌كه‌ى پایته‌ختى كوردستان سه‌ربكه‌وێت و بیرمان لاى مووچه و گرێبه‌ست نه‌بووه به‌ڵام یه‌ك خێزانى وای له ئێمه كردووه كه بتوانین هه‌وڵ و كۆششمان بۆ به‌ده‌ستهێنانى نازناو بێت .
كارزان كانه‌بی
