شوان قادر ئه‌و یاریزانه‌ى دایكى له هه‌موو یارییه‌كان ئاماده‌ى یارییه‌كانى ده‌بێت
هه‌فته‌ى رابردوو شوان قادر به تۆماركردنى گۆلێك و باوه‌ش كردن به دایك و خوشكى كه ئاماده‌ى یارییه‌كه بوون بووه بابه‌تى شۆشاڵ میدیا و ده‌ستخۆشیه‌كى زۆرى بۆ هات، ئه‌م یاریزانه له‌باره‌ى ئه‌و كاره‌ى خۆى كه ناوبراو به‌نیازى ئه‌وه بوو ڕوو له هانده‌ران بكات، به‌ڵام له بڕیاره‌ى په‌شیمان بۆته‌وه له باره‌ى ئه‌نجامدانى ئه‌و كاره‌ش شوان قادر هه‌ڵه‌بجه‌یی بۆ گۆڤارى گوڵان گوتی" من كاتى خۆى یاریزانى یانه‌ى هه‌ڵه‌بجه بوویمه دواتر ڕووم له یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى كرد، ئه‌مساڵیش دوو یارییه هاتوومه‌ته‌وه یارى بۆ یانه‌ى هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌م ده‌مه‌وێت ئاستى شایسته‌ى خۆم بۆ ئه‌و یانه‌یه پێشكه‌ش بكه‌م، هه‌فته‌ى ڕابردووش هه‌ستێكى خۆشم هه‌بوو كاتێك گۆڵم تۆماركرد‌و رووم له دایكم كرد و باشوم پێدا كرد ئه‌ویش وه‌كو وه‌فایه‌ك و میهره‌بانى و ئه‌و ماندووبوونه‌ى له‌گه‌ڵى چێشتوومه و پشتگیری به‌رده‌وامى كردووه، كاتى خۆى هه‌موو كه‌س و كارم رێگربوون له وه‌رزش كردن ته‌نیا دایكم پشتگیرى ده‌كردم وه‌كو كه دایك پیرۆزه ئه‌و كارم كرد له نێو یاریگا، هه‌رچه‌نده بڕیارمدابوو واز له وه‌رزش كردن بهێنم ، به‌ڵام ئێستا په‌شیمان بوویمه‌وه ئه‌و كاره‌ى من ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كى زۆرى به دواى خۆی هێناوه ، بڕیارى ئه‌وه‌شمدا بوو بچمه ئه‌وروپا به‌ڵام ئه‌و بڕیاره‌شم ڕه‌تكرده‌وه بریارمدا خزمه‌تى یانه‌ى هه‌ڵه‌بجه بكه‌م ، له‌باره‌ى داواكردنى یانه‌كانیش بۆ یارى كردن گوتی" چه‌ندین یانه له كوردستان هه‌بووه برایه‌تى و چه‌ند یانه‌یه‌كى تریش كاتى خۆشى هه‌ولێریش داواى كردم ، ئه‌مساڵیش بۆ خولى عێراقی سلێمانى داواى كردم بس به‌شدارنه‌بوو، هه‌موو هه‌ولێك ده‌ده‌م له ساڵى داهاتوو له خولى عێراق و خولى پله‌نایابی كوردستان یارى بكه‌م، له‌باره‌ى گرفتى یانه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ش گوتى" له رووى ئاماده‌كارییه‌وه زۆر باش نین ته‌نیا چه‌ند ڕاهێنه‌رێك گۆڕلوه هه‌موو هه‌ولێك ده‌ده‌م جه‌ماوه‌رى هه‌ڵه‌بجه دڵخۆش بكه‌م ،خه‌ون و ئاواتى من ئه‌وه‌یه كه شاره‌كه‌مان بووه به پارێزگا تیپه‌كه‌شمان سه‌ركه‌وێت بۆ خولى نایابى كوردستان یانه‌كه‌ش گرنگى زیاتر به یاریزانان بدات ، یانه‌ى هه‌ڵه‌بجه درووشمى یانه‌ى دایكه وه‌كو وه‌فایه‌كیش بۆ ئه‌وانه‌ى ئاماده ده‌بن با شوێنێك بۆ ئافره‌تان دابین بكات، ئه‌گه‌ر شوێن دابین بكرێ من وه‌كوی یاریزانێك له یارییه‌كانى داهاتوو دایكم و خوشكم و پوره‌كانیشم دێن و یاریزانه‌كانی تریش خێزانیان ده‌هێنن ، له‌یارى ڕابردووش دایكم به پێوه بووه كورسێیه‌ك نه‌بووه له‌سه‌رى دابنیشێت.
كارزان كانه‌بی
