یانه‌ى كفری ئامانجى گه‌وره‌ى هه‌یه
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى كفری ئه‌مساڵ له خولى پله یه‌كه‌كانى كوردستان ئامانجى گه‌وره‌ى هه‌یه ئه‌ویش گه‌یشتنه بۆ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، به‌ڵام تیپه‌كه سه‌ره‌ڕاى گرفتى دارایی و نه‌بوونى تواناى دارایى باش به‌ڵام ئامانج و هیواى تیپه‌كه و هانده‌ران گه‌یشتنه بۆ خوله گه‌وره‌كه‌ى كوردستان ، له‌باره‌ى هه‌وڵ و ئامانجى تیپه‌كه‌ش سه‌لاح نوری كاپتنى یانه‌ى كفری بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" ئه‌مساڵ ئێمه كه له خولى پله یه‌كى یانه‌كانى كوردستان یارى ده‌كه‌ین هه‌ر چه‌نده دواى 13 یارى ئه‌وكات تووشى یه‌كم شكست بووین ئه‌وه‌ش بۆ ئێمه گرفت نییه، چونكه له ریزبه‌ندى خوله‌كه له پله‌ى سێ یه‌مى خوله‌كه دێن و ئامانجمان ئه‌وه‌یه‌له یارییه‌كانى داهاتوو قه‌ره‌بووى ئه‌و شكسته‌ش بكه‌ینه‌وه بگه‌ینه سه‌رووى ریزبه‌ندى یانه‌كان ، هه‌رچه‌نده گرفتى دارایشمان هه‌یه چونكه ژێرخانێكى باشى وه‌رزشیمان نییه له یانه‌كه جگه له‌وه‌ى كه مووچه‌ى یاریزانان زۆر كه‌مه ، به‌ڵام خاوه‌ن ژماره‌یه‌كى زۆرى هانده‌رانى وه‌رزشین له شاره‌كه بۆیه هیواى ئێمه ته‌نیا گه‌یشتنه له خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان.
كارزان كانه‌بی
