پەروەردەی کەرکووک پاڵەوانی بالەی پەروەردەکانی ھەرێم بوو
بەسەرپەرشتی بەرێوەبەرایەتی گشتی چاڵاکی وەرزشی و ھونەر لە وەزارەتی پەروەردە و وەکو بەرنامەی ساڵانە بەمەبەستی زیاتر گرنگی دان بە یارییەکانی تۆپی بالەی کوڕان بۆ قوتابیان سەرجەم پەروەردەی پارێزگاکانی ھەرێم لە ئاستی کوڕان بۆ ماوەی پێنج رۆژ لە شاری دھۆک پاڵەوانیەتی تۆپی بالەی پەروەردەکانی سەر ئاستی ھەرێم بەرێوە چوولە ھۆڵی چاڵاکی وەرزشی ، دوای ئەنجامدانی چەندین یاری لە نێوان تیپی پەروەردەی بەشدار بوو لە پەروەردە گشتیەکان ھەردوو تیپی بالەی پەروەردەی دەشتی ھەولێر لە پارێزگای ھەولێرو تیپی بالەی پەروەردەی کەرکووک گەیشتنە یاری کۆتایی خولەکە لە یاری کۆتایی خولەکەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ توانیان ئاستێکی بەرز لە یارییە کە پێشکەش بکەن و یاریزانانی ھەردوو تیپیش بە ئاستە بەرزەکەیان سەرنجی ھەموو لایەکیان بۆ خۆیان ڕاکێشابوو، کوڕانی پەروەردەی کەرکووکیش بە ئەزموونی و زێرەکی یاریزانەکانی توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و یارییەکەش بە سوودی خۆیان بە کۆتایی پێبھێنن بە ئەنجامی (٣-١)گێم و بوونە پاڵەوانی خولەکە،پەروەردەی دەشتی ھەولێریش پلەی دووەمی خولەکەی دەستەبەرکرد و پەروەردەی ڕانیەش پلەی سێ یەمی بەدەستھێنا لە کۆتایشدا لەلایەن بەرپرسانی ئامادەبووی یارییەکە خەڵات و دیاری بەسەر یاریزانان و تیپە سەرکەوتووەکان و ناوبژیوانانی یارییەکان دابەشکرا جێگای باسە بەرێوەبەرایەتی وەرزش لە بەرێوەبەرایەتی گشتی چاڵاکی وەرزش و ھونەر وەکو بەرنامەی خۆی چەندین چاڵاکی جۆراوجۆری وەرزشی لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان بۆ تیپەکانی کوڕان و کچان بەرێوە دەبات.
کارزان کانەبی
