چاوم لە ھەڵبژاردەی کوردستانە

چاوم لە ھەڵبژاردەی کوردستانە
کامیران خالید یاریزانی نەفتی وەست
چاوم لە ھەڵبژاردەی کوردستانە
ئەمساڵ یاریزانە کوردەکانی یانەی ھەولێر ژمارەیەکیان چوونەتە ریزی یانەکانی بەشداربوو لە خولی عێراقی، یەکێک لەیاریزانە کوردەکانی تیپەکەش کە وەرزی ڕابردوو ئاستی بەرزی پێشکەش کردبوو ئەمساڵ درێسی یانەیەکی باشوری عێراقی پۆشی ئەم یاریزانەش کامیران خالیدە کە ئەمساڵیش ئاستێکی بەرزی ھەیە لەگەڵ یانەکەی باشوری عێراق لەبارەی یاری کردنیشی لە خولی عێراقی کامیران خالید بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئەمساڵ ئاستی خولی عێراقی زۆر بەرزە چونکە یانەکان ھەمووی کێبرکێ دەکەن لەسەر بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە لە خولە گەورەکەی عێراق، ئەمساڵیش کە چوومەتە یانەی نەفتی وەست بە شێوەی خواستنە چونکە یانەی ھەولێر دەستبەردارم نابێت گرێبەستم ھەیە لەگەڵ یانەی ھەولێر ، گوتیشی " جگە لەیانەی نەفتی وەست یانەی حدودیش پێیان گوتووم بۆ یاری کردن لە خولی عێراقی بۆ خولی کوردستانیش چەندین یانە پێمی گوتوومە بەڵام من ئەمساڵ گرێبەستەکەم لەگەڵ نەفتی وەستە لەسەر داوای ئیدارە و ڕاھێنەری ئەو یانەیە گرێبەستم کردووە لەگەڵیان، لە ئێستاشدا کە لە ریزی یانەیەکی بەھێز یاری دەکەم ھیچ کات بیر لە یاری کردن لە ھەڵبژاردەی عێراق ناکەمەوە بۆ ئەوەی بچمە ریزی ئەو ھەڵبژاردەیە ، بەڵام ھەموو کات ئامادەم بۆ پەیوەندی کردن بە ھەڵبژاردەی کوردستان و حەزیش دەکەم یاری بۆ بکەم ئەوە ھیوای منە خولی کوردستانیش خولێکی بەھێزە زۆریش حەزم کردووە لە خولی کوردستانیش یاری بکەم، ھیچ گرفتێکم نییە لە باشوری عێراق تەنیا بیر لەوە دەکەمەوە کە باشترین ئاست پێشکەش بکەم.
کارزان کانەبی
Top