گرفتی دارایی بەرۆکی یانەی ھەلۆ بەرنادات

گرفتی دارایی بەرۆکی یانەی ھەلۆ بەرنادات
گرفتی دارایی بەرۆکی یانەی ھەلۆ بەرنادات
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی ھەلۆی دەڤەری بارزان ئەمساڵیش بە نوێنەرایەتی دەڤەری بارزان بەشداری لە یارییەکانی خولی پلەیەکی کوردستان کردوە بە ئامانجی ئەوەی بەتوانێ ئەنجامێکی شایستە لە خولەکە دەستەبەربکات، بەڵام پێکانی یاریزانان و گرفتی دارایی ڕەنگە نەیانگەینێتە خەونە گەورەکەیان کە خولی نایابی یانەکانی کوردستانە، ئێستاش تیپەکە سەرەڕای بوونی کۆبوونەوەی قەرز لە سەر تیپەکە قەیرانی دارایش رێگری لە گەیشتن بە خەونەکەیان دەکات، لەبارەی گرفتی تیپەکەش ئەحمەد خەلیل سەرۆکی یانەی وەرزشی ھەلۆ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" یانەی ھەلۆ یانەیەکی باشە و بۆ ئەمساڵیش ئامادەکاری زۆر باشمان کردوە ، چونکە زۆربەی یاریزانانی تیپەکەمان لە وەرزی ڕابردوو لەگەڵ ئێمە ماوەتەوە جگە لەوەی چەند یاریزانێکمان ھێناوە لە شاری دھۆک ، لەبارەی گرێبەستی یاریزانانیش ئەحمەد گوتیشی" تەنیا مووچە لە یانەکەی ئێمە ھەیە و ھیچ گرێبەستێکمان نییە لە یانەی ھەلۆ باری دارایی یانەکەشمان زۆر خراپە چونکە ھیچ کەسێک ھاوکاریمان ناکات، ئەوەش گرفتێکی ترە بۆ یانەکەمان جگە لەوەش ئێمە کۆمەلێک یاریزانمان دووچاری پێکان بووینە لەبەر بێ پارەیی ناتوانین یاریزانیش بھێنین ئەوەش گرفتمان بۆ درووست دەکات، بۆ مووچەی مانگی ڕابردوو بڕی ١٦ملیۆن دینارم لە ماڵەوە ھێناوە بۆ ئەوەی مووچەی یاریزانان دابین بکەین ، ئەو مانگە من ھێنام ئەی بۆ مانگەکانی تر چی بکەین ھەموو سالێک بەلێن دەدرێ ھاوکاریمان بکرێ ناکرێ تەنیا قسەیە ١٩ملیۆنی کەلوپەلی وەرزشی قەرزارین جگە لە پارەی تر کۆی گشتی زیاتر لە ٣٥ملیۆن دینار قەرزارین وەکو ئیدارەی تیپەکەش ھەموومان خۆبەخشین لە کار کردن.
کارزان کانەبی
Top