ھەولێر سەربازگەیەکی مەشقی لە ووڵاتی تورکیا ئەنجامدا

ھەولێر سەربازگەیەکی مەشقی لە ووڵاتی تورکیا ئەنجامدا
ھەولێر سەربازگەیەکی مەشقی لە ووڵاتی تورکیا ئەنجامدا
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی ھەولێر بەمەبەستی ئامادەکاری زیاتر بۆ دەستپێکی وەرزی نوێ خولی یانە پلە نایابەکانی یانەکانی کوردستان و بۆ دەستنیشان کردنی پێکھاتیەکی تۆکمە بۆ ئەم وەرزەی خولەکە کەمپێکی مەشقی و ڕاھێنانی لە شاری ئەنتالیای ووڵاتی تورکیا بۆ ماوەی دە رۆژ ئەنجامدا، لەم کەمپەشدا شاندی تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی ھەولێر دوو یاری دۆستانەی ئامادەکاری ئەنجامداوە، جگە لەوەش رۆژانەش تیپی تۆپی پێی یانەکە مەشقی چڕی ئەنجامداوە لە دوو یەکەی مەشقی جیا لە بەیانیان و وئێواران ، ئەم وەرزەش یانەی ھەولێر متمانەی بە ستافی ڕاھێنەرانی تیپەکەی بەخشیوەتەوە بۆ سالێکی تر بۆ ئەوەی سەرپەرشتی مەشقی یانەکە بکەن ھەریەک لە یوسف کاکێ و شوان ئەنوەر وەکو ستافی مەشقی و ڕاھێنەران رۆژانە مەشقەکانیان داواتەوە و ٢١ یاریزان بەشداری کردووە و ئەمساڵیش تیپی تۆپی پێی یانەکە گرێبەستی لەگەڵ ژمارەیەک لە یاریزانانی تازە کردووە و ژمارەیەک لە یاریزانانی خولی عێراقیش لەگەڵ تیپەکە بەردەوامن و چاوی لەوەیە کە بتوانێ ئەنجامێکی شایستە لە خولی نایابی کوردستان بەدەست بھینێت.
کارزان کانەبی
Top