سەردار ئیسماعیل دوو بڕوانامەی بەدەستھێناوە
سەردار ئیسماعیل یاریزان و ڕاھێنەری نێودەوڵەتی لە یاری لەش جوانی کە لەسەر ئاستی جیھان خاوەنی چەندین ئەنجامی شایستەیە ، ماوەیەکیشەکوردستانی جێھێشتووە و لە ووڵاتی کەندا نیشتەجێبووە، لەم ووڵاتەش ئێستاش سەرەڕای خوێندنی بەدەستھێنان بڕوانامەی ماستەرئەو پاڵەوانە کوردە بەردەوامە لە وەرزش کردن و بەدەستھێنانی بڕوانامەی جۆراوجۆر بۆ ئەوەی بتوانێ پەرە بەتواناکانی خۆی بدات لە بواری وەرزشیش لە بارەی بەدەستھێنانی بڕوانامەکانیش سەردار ئیسماعیل بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ماوەیەکە لە ووڵاتی کەندام ھەموو ھەولێکم ئەوەیە بتوانم خوێندنەکەم تەواو بکەم وبڕوانامەی ماستەر بەدەست بھێنم، بەڵام لە پاڵ ئەوەشدا بەردەوامم لە وەرزش کردنەکەم و ڕۆژانە خەریکی مەشقە وەرزشییەکانی خۆمم بۆ ئەوەی بتوانم پەرە بەتواناکانی خۆم بدەم وەکو یاریزانێک و بەرنامەی زۆریشم دەبێت بۆ ساڵی نوێ بۆ ئەوەی بتوانم بەشداری چەند خول و پاڵەوانیەتیەک بکەم، لە بارەی بەشداری کردنیش لە خولەکانی تر سەردار گوتی" بەلێ لە سێ خۆلی جۆراوجۆر بەشداریم کردووە لە بواری خۆراک وڕاھێنان لە ئەکادیمیای pftaی ئەمریکی سێ بڕوانامەی جیاوازم بەدەست ھێناوە، ھەوڵدەدەم ئەنجامی باش و دڵخۆشکەر بۆ خۆم بەدەست بھێنم، بەرنامەشم ھەیە بەشداری پاڵەوانیەتیش بکەم گرنگی بەتوانای جەستەیی خۆشم بدەم، جێگای ئاماژە پێکردنەسەردار ئیسماعیل چەندین بڕوانامە و مەدالیای زێری لەسەر ئاستی ئاسیا و جیھانیش بەدەست ھێناوە .
کارزان کانەبی
