سلێمانی و حیدەر مەحمود رێکەوتوون

سلێمانی و حیدەر مەحمود رێکەوتوون
سلێمانی و حیدەر مەحمود رێکەوتوون
دوای ئەوەی یەکێتی تۆپی پێی عێراقی بڕیاری زیاد کردنی ژمارەی یانەکانی خولی نایابی ئەم وەرزەی عێراقی دەرکرد، یانەی سلێمانیش وەکو یانەیەکی باشوری کوردستان چانسی گەڕانەوەی بۆ خولەکە پێدرا و بوو ، لە ئێستاشدا کارگێڕی یانەکە کەوتۆتە خۆی بۆ ئەوەی تیپێکی تۆکمە درووست بکات بۆ دووبارە بەھێز بوونەوە لە خولی نایابی عێراقی و ببێتە ژمارەیەکی قورس لە خولەکە و ئاسان نەبێت بۆ سەرجەم تیپە بەشداربووەکان، کارگێڕی تیپەکە لە یەکەم کاری بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ حەیدەر مەحمودی یاریزانی پێشووی ھەڵبژاردەی عێراق و یانەی زەورا مۆرکرد بۆ ئەوەی سەرپەرشتی مەشقی یانەکە بکات لە خولی نایابی عێراقی، لە ئێستاشدا ئەو ڕاھێنەرە کە خاوەنی چەندین بڕوانامەی نێودەوڵەتی ڕاھێنەرییە خەریکی کۆکردنەوەی ژمارەیەک یاریزانی بەتوانایە بۆ یانەی سلێمانی بۆ ئەوەی بە بەھێزی بچنە نێو کێبرکێیەکانی خولەکە، کارگێڕی یانەی سلێمانیش بەفەرمی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بە ئامادەبوونی سەرۆکی یانەکە ڕاھێنەری تازەی یانەکەی بە دەزگا ڕاگەیاندنەکان ناساند.
کارزان کانەبی
Top