زێرەڤانی لە ئامادەکارییەکانی بەردەوامە

زێرەڤانی لە ئامادەکارییەکانی بەردەوامە
زێرەڤانی لە ئامادەکارییەکانی بەردەوامە
تیپی تۆپی پێی یانەی زێرەڤانی دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو زۆر بە زەحمەت مانەوەی خۆی لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان ھێشتەوە بۆیە کارگێڕی یانەکە لەم وەرزە بە سەرپەرشتی ڕاھێنەری پێشووی یانەکە سلێمان رەمەزان مەشقەکانی دەست پێکردووە لەگەڵ ھێنانی کۆمەلێک یاریزانی بەتوانا بۆ ئەوەی بتوانێ ئەم وەرزە کێبرکێ لەگەڵ یانەکانی تری بەشدار لە خولەکە بکات، تیپی زێرەڤانیش لە ئێستادا خەریکی مەشق و ئامادەکارییەکانە بۆ دەستپێکی وەرزی نوێ خولەکە زێرەڤانیش ئەمساڵ دەیەوێت ھەموو ھەولێک بخاتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانێ کێبرکێ لەگەڵ سەرجەم تیپە بەشداربووەکانی ئەمساڵ بکات بۆیە سلێمان رەمەزانی ڕاھێنەر لە ئێستاوە کۆمەلێک یاریزانی لاو و ژمارەیەک یاریزانی کۆنی تیپەکە لەگەڵ ژمارەیەک لە یاریزانانی تری یانەکەی کۆکردۆتەوە لەسەر یاریگای خۆیان مەشق و پلانی تۆکمە دادەنێ بۆ ئەوەی بتوانێ تیپێک بە دڵی خۆی درووست بکات بۆ ئەوەی ھەر چی نەبێت بتوانێ ئەمساڵ تیپەکە بچێتە نێو قۆناخێکی تازەی کێبرکێ لەگەڵ بەھێزترین تیپەکانی خولەکە چونکە ئەمساڵ بە شێوەی خول بەرێوەدەچێت بە دوو کۆمەڵە.
کارزان کانەبی
Top