پێشمەرگەی سلێمانی لە ئامادەباشیدایە

پێشمەرگەی سلێمانی لە ئامادەباشیدایە
پێشمەرگەی سلێمانی لە ئامادەباشیدایە
تیپی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو نەیتوانی خەونی سەرکەوتنی بۆ خولی نایابی یانەکانی کوردستان مسۆگەر بکات، بەڵام ئەمساڵ یانەکە جیاواز لە ساڵانی تر ئامانجی بەدەستھێنانی پلێتی خولی یانە پلە نایابەکانی کوردستانی ھەیە بۆیە ماوەی چەند ھەفتەیە کە یانە بەسەرپەرشتی ئەرسەلان جەلالی ڕاھێنەر مەشقەکانی چڕ کردۆتەوە لەسەر یاریگای فەرماندەیی ، لەبارەی ئامادەکارییەکانیش ئەرسەلان جەلال ڕاھێنەری یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" تیپەکەمان بەردەوامە لە ئامادەکارییەکان بۆ ئەوەی تیپێکی تۆکمە درووست بکەین بۆ بەشداری کردن لە یارییەکانی خولی یانە پلەیەکانی ئەمساڵ کە بڕیارە لە مانگی ١١ی ئەمساڵ بەرێوەبچێت، بۆیە ئێمە ماوەیەکە خەریکی ئامادەکارییەکی باشین بۆ ئەوەی بتوانین ئەمساڵ بە ھەر جۆرێک بێت تیپەکەمان بە سەر بخەین ، چونکە ئێمە چاومان لەوەیە بگەینەوە خولی نایابی یانەکانی کوردستان، گوتیشی" کۆمەلێک یاریزانی باشمان ھەیە دەتوانین بەم یاریزانانە دەتوانین کاری باش و ئەنجامی باش بەدەست بھێنین ، لەبارەی گرفتەکانیش ناوبراو گوتی" سوپاس بۆ خوای گەورە ھیچ کێشەو گرفتێکمان نییە لە ریزی تیپەکەمان بۆیە دەمانەوێ ئەم ھەلە بقۆزینەوە بۆ ئەوەی بتوانین ئەنجامی باش و سەرکەوتنمان بۆ خولەکە مسۆگەر بکەین، تیپی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە لە چاو تیپەکانی تر باری دارایی زۆر باشترە لە تیپەکانی بۆیە ھەموو ئەگەرێک لە بەردەم ئەو یانەیە بۆ ئەوەی بتوانێ ئەمساڵ پلێتێکی سەرکەوتن بۆ خولی نایابی یانەکانی کوردستان دەستەبەر بکات، یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە کۆمەڵەی دووەمی خولەکە ڕووبەرووی ھەر یەک لە یانەکانی کوردستان(سەورە، کفری،سۆلاڤ، خاک،ئاڵتون کۆپری ) دەبێتەوە یارییەکانیش بە شێوەی خول بەرێوە دەچێت.
کارزان کانەبی
Top