کچە کوردێک یاری بۆ یانەیەکی ئەڵمانی دەکات

کچە کوردێک یاری بۆ یانەیەکی ئەڵمانی دەکات
کچە کوردێک یاری بۆ یانەیەکی ئەڵمانی دەکات
خەندە سەدرەدین کچە یاریزانی کوردی تاراوگە و نیشتەجێبووی ووڵاتی ئەڵمانیا و یاریزانی یانەی ھایرزلەکەی بۆتۆپی پێ ئافرەتان،دوای رۆیشتنی ژمارەیەکی زۆر لە ھاووڵاتیانی کوردستان بۆ ووڵاتانی دەرەوەی کوردستان بۆ ئەوەی بتوانن ژیانێکی خۆشتر بژین و کوردستانیان جێھیشت ژمارەیەک لەم ھاووڵاتیانە یاریزانی بەتوانا بوون لە یانەکانی کوردستان یەکێک لەم یاریزانانە کچە یاریزانی خەندە سەدرەدین یاریزانی یانەی ئافرەتانی ھەولێرە ئێستاش لەگەڵ یانەیەکی پلە دووی ووڵاتی ئەڵمانیا یاری دەکات لە بارەی چوونی بۆ ئەم یانەیەش خەندە سەدرەدین لە ووڵاتی ئەڵمانیایەوە بۆگۆڤاری گوڵان گوتی" کە چوومە ووڵاتی ئەڵمانیاش یەکەم کاری من ئەوە بوو پەیوەندی بە یەکێک لە یانەکانی ئەو ووڵاتە بکەم و کۆلیشم نەدا ئێستا بۆ ماوەی زیاتر لە ١٨ مانگە گرێبەستکم بۆ ماوەی سێ ساڵ لەگەڵ یانەی(Herzlake)پلە دووی ووڵاتی ئەڵمانیا مۆرکردووە و لەگەڵ ئەوان خەریکی یاری کردنم ، ھیوای ھەموو یاریزانێکە لە یانەیەکی گەورە یاری بکات و ھیوای من ئەوەیە لە رێگای ئەم یانەیە و بچمە ریزی یانەی دۆرتمۆند و یاری بۆ ئەو یانە گەورەیە بکەم ،من لەلایەن چەندین یانەی تری ئەڵمانیا باس لە ئاست بەرزی من کراوە بۆیە دەمەوێت لە رێگای خولی ئەڵمانیاوە بچمە یانەیەکی گەورە، بۆیاری کردنیشی لە کوردستان گوتی" بەنیازی ئەوە نیم بە یەکجار بگەرێمەوە کوردستان بەڵام بۆ سەردان دێمەوە ،وەرزش لە ووڵاتی ئەڵمانیا لە ھەموو ولاتێک پێشکەوتوو ترە لەگەڵ کوردستانیش بێگومان جیاوازە لە ڕووی مەشق و ھاندان و لەلایەن ڕاھێنەرەکان دەستخۆشی زۆر لە یاریزانان دەکرێ ، لە ووڵاتی ئەڵمانیاش لەلایەن دەستەی ڕاھێنەران زۆر گرنگی بە ئاستم دەدرێت و زۆر سەرسامە بە یاری کردنی من ئەوەشی پێ گوتیمە کە دوا رۆژێکی باشم دەبێت لە ووڵاتی ئەڵمانیا، لە ئێستادا دەمەوێت لە ووڵاتی ئەڵمانیا درێژە بە یاری کردن بدەم لە یانەی ھایرزلەکە کە شوێنی نیشتە جێبوونمە ، گوتیشی زۆر سەرسامم بە یاری کردنی یاریزانان کریستانۆ رۆنالدۆ حەز دەکەم بگەم بە ئاستی ئەم یاریزانانە گەورانە.
کارزان کانەبی
Top