پەروەردەی دەشتی ھەولێر نازناوی پاڵەوانیەتی سەربەخۆیی بەدەستھێنا

پەروەردەی دەشتی ھەولێر نازناوی پاڵەوانیەتی سەربەخۆیی بەدەستھێنا
پەروەردەی دەشتی ھەولێر نازناوی پاڵەوانیەتی سەربەخۆیی بەدەستھێنا
لەمیانی یارییەکانی خولی بالەی سەربەخۆیی بۆ پەروەردەکان کە بەرێوەبەرایەتی گشتی چاڵاکی وەرزش و ھونەر لە وەزارەتی پەروەردە ھەڵسا بە ئەنجامدانی پاڵەوانیەتی بالە بۆ ھەریەک لە تیپەکانی ھەولێر و دەشتی ھەولێرو دەوربەر و شەقلاوە کە ماوەی دوو رۆژی خایاند دوای ئەنجامدانی چەندین یاری ھەردوو تیپی پەروەردەکانی ھەولێرو دەشتی ھەولێر گەیشتنە یاری کۆتایی خولەکە لە ھۆڵی یانەی ئەکادیش لە عەنکاوە بە ئامادەبوونی مامۆستا بەکر کەریم بەرێوەبەری گشتی چاڵاکی وەرزش و ھونەر و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و حکومی یاری کۆتایی ئەنجامدرا، ئەنجامیشدا تیپی پەروەردەی دەشتی ھەولێر توانی بە زەحمەت لە تیپی ھەولێر بباتەوە بە ئەنجامی (٢-١)گێم و لە کۆتایشدا خەڵات و دیاری بەسەر تیپە سەرکەوتووەکانی خولەکە دابەشکرا.
کارزان کانەبی
Top