ئینێستا: تا ئێستا داهاتووم نادیارە
ئینێستا لەدوای بردنەوەیان لە یانەی ئیسپانیۆل بە ئەنجامی (5 – 0) بۆ رۆژنامەنوسان گوتی: لەراستیدا ئەو قسانەی من بە هەڵە بڵاوكراوەتەوە، تێنەگەیشتن هەبووە و قسەكانم لێكدانەوەی بۆ كراوە.
دەشڵێت: من بەهیچ شێوەیەك وەڵامی سەرۆكی یانەكەم نەداوەتەوە، تەنها باسی راستییەكانم كردووە، من تا ئێستا بۆندەكەم نوێ نەكردۆتەوە و گفتوگۆمان لەمبارەیەوە نەكردووە.
ئینێستا گوتیشی: دەمەوێت لێرەوە ئەوەتان پێ بڵێم، من لێرە بم یان لە هەر یانەیەكی دیكە خۆشەویستییەكی تەواوم بۆ یانەی بەرشلۆنە هەیە، رێز لە بەرپرسان و ئەندامانی ئەم یانەیە دەگرم.
ئینێستا ئەوەیشی گوت: من دەزانم بەرشلۆنە ماڵی منە، ئێرەش بۆ من لە هەموو شوێنێك باشترە، بەڵام هێشتا بریاری كۆتایی نەدراوە و نازانین چی روودەدات.
محمد سلێمان
