گواردیۆلا بۆ كرینی مبابی لە نزیكەوە چاوی پێكەوت
گواردیۆلا چوە ریزی ئەو یانانەی كە ئامادەن گرێبەستێکی گرانبەها پێشکەشی یاریزانە فەرەنسیەکە بکەن.
رۆژنامەى لیکیب ئاشکرایکردوە، گواردیۆلا مانگی رابردوو لە نزیکەوە چاوی بە مبابی کەوتوەو داواى لێکردوە پەیوەندی بە مان سیتیەوە بکات.
ئەو رۆژنامەیە ئەوەشی ئاشکراکردوە کە گواردیۆلا یەکێکە لەو راهێنەرانەى پیش ئەوەى یاریزان بکڕێت پەیوەندی پێوە دەکات یان لە نزیکەوە چاوی پێدەکەوێت.
مبابی تەمەن 18 ساڵ وەرزی رابردوو ئاستێکی بەرزی لەگەڵ مۆناکۆ پێشکەش کرد و هەر ئەوەش وایکرد بۆ ریزی هەڵبژاردەى فەرەنسا بانگهێشت بکرێت.
محمد سلێمان
