رۆدریگز لە پاریس داوا کراوە

رۆدریگز لە پاریس داوا کراوە
رۆدریگز لە پاریس داوا کراوە
رۆژنامەکانی ووڵاتی ئیسپانیا ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی لە ھەوڵی ئەوەدایە جیمس رۆدریگزی کاپتنی ھەڵبژاردەی کۆلۆمبیا و یاریزانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بگوازنەوە ریزی یانەکەیان لە شوێنی مارکۆ ڤێراتی ئیتالی ھێلی ناوەڕاستی تیپەکەیان لەم یاریزانە کۆلۆمبیە بەھێز بکەن، رۆژنامەی مۆندۆ و دیبۆرتیڤۆی ئیسپانی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا کە رۆدریگز تاکە ئامانجی ئۆنای ئیمری ڕاھێنەری یانەکەی پایتەختی فەرەنسایە کە ھەموو ھەولێکی داوە ئەم یاریزانە لاوە بیست و پێنج ساڵیە لە ریال مەدریدەوە بگوازێتەوە ریزی یانەی پاریس بۆ ئەوەی ھەرچی نەبێت شوێتی ڤێراتی پڕ بکەنەوە چونکە مارکۆ بەردەوام ھەڕەشە لە ناسرخلێفی سەرۆک یانەکە و ڕاھێنەر دەکات کە ھیچی تر ناتوانێ بەردەوام بێت لەگەڵ یانە فەرەنسیەکە و ڕەنگە روو لە یانەکەی ھەرێمی کەتالۆنیا بکات، رۆدریگزیش ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ھیچی تر بەرگەی یەدەگ بوونی ناگرێ لە ریزی یانەی شاھانە کە زێدانی ڕاھێنەر وەکو پێویست پشتی پێ نابەستێ بۆیە رۆیشتنی ئەگەرێکی زۆرە لە یانە مەدریدییەکە، لەبەرامبەریشدا بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید بۆ دەستبەرداربوون لەم ئەستێرەی تیپەکەی داوای بڕی ٧٥ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ ئەوەی ھەریانەیەک ئارەزووی کڕینی ھەبێت، بۆیە شەڕی بەدەستھێنانی ئەم یاریزانەش لەنێوان ھەردوو ڕاھێنەر مۆرنیھۆ و ئیمری دەبێت.
کارزان کانەبی
Top