مۆرینیۆ هێرشێكی توندی كردە سەر رۆناڵدۆ

مۆرینیۆ هێرشێكی توندی كردە سەر رۆناڵدۆ
دوای ئەوەی رۆژنامەی ئەبۆلای پورتوگالی ھەواڵی رۆشتنی رۆناڵدۆی بڵاو کردۆتەوە ئیتر ھەواڵی ئەم یاریزانە بۆتە مانشێتی یەکەمی رۆژنامەکانی جیھان و کەسایەتیەکانیش ھەریەکەو بە شیوەیەک باس لە رۆشتنی رۆناڵدۆ دەکەن و ھەر رۆژە و باس لە یانەیەک دەکەن کە دەیەوێت رۆناڵدۆ بگرێت لە نێو ھەموشیاندا ناوی مانچێستەر یونایتد زۆرترینە.

بەڵام ئەمرۆ خۆسێ مۆرینیۆ بە لێدوانێك کۆتایی بەو دەنگۆیانە ھێنا، مۆرینیۆ سەبارەت بە کێشەکەی رۆناڵدۆ دەڵێت: رۆناڵدۆ لە ریاڵ مەدرید تەنھا و تەنھا دەیەوێت پارەی زیاتر کۆبکاتەوەو ھیچی تر ھەموو ئەمانەی کە دەیکات بۆ ئەوەیە ریاڵ پارەی باجەکەی بۆ بدەن و ھیچی تر.

ئەوەی جێی ئاماژەیە خۆسێ مۆرینیۆ لە ساڵی 2013 کە بووە راھێنەری ریاڵ مەدرید لە دوا وەرزیدا لەگەڵ رۆناڵدۆ تووشی کێشە بوو.


محمد سلێمان
Top