ئەستێرەیەكی بارسێلۆنا هەواڵی رۆیشتنی لە یانەكە رەتكردەوە

ئەستێرەیەكی بارسێلۆنا هەواڵی رۆیشتنی لە یانەكە رەتكردەوە
لوكاس دینی ئەستێرەی هێڵی بەرگری یانەی بەرشلۆنە بەهەموو شێوەیەك رۆیشتنی لە یانەی بلاوگرانە بۆ هەر تیپێكی دیكە رەتدەكاتەوە.

دینی لەمبارەیەوە بۆ تۆری هەواڵی (ESPN ) دەدوێت ودەڵێت: من لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە بەردەوامم، هەموو تیشكی خۆم خستۆتە سەر یارییەكانی وەرزی داهاتوو، بۆیە هیچ بریارێكی دیكە جگە لە مانەوە نادەم.

ئەستێرە تەمەن (23) ساڵانەكە وتیشی: لە رۆژنامەكانەوە گوێبیستی هەواڵی رۆیشتنم بووم، بەڵام ئەمە لای من گرنگ نییە و وەك چیرۆكی نا راستی وایە، پێویستە لەكاری خۆم بەردەوام بم.

ئەو دەشڵێت: دەمەوێت مێژووێكی پرشنگدار لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە بنوسمەوە و شوێنی خۆم لە پێكهاتەی سەرەكی بكەمەوە و نازناوەكان لەگەڵ ئەم تیپە بەدەستبهێنم.

جێی باسە دینی لە وەرزی رابردووی خۆی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە (26) یاری ئەنجامدا و دەیەوێت لە وەرزی داهاتوو زیاتر لە (30) یاری ئەنجام بدات.



محمد سلێمان
Top