ئەرسناڵ ئامادەكاری دەكات بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەكی بارسێلۆنا
رۆژنامەی (AMK)ی توركی بڵاوی كردەوە، یانەی ئەرسناڵ دەیەوێت بۆند لەگەڵ ئاردا تورانی توركی و ئەستێرەی هێڵی ناوەراستی یانەی بەرشلۆنە واژو بكات بیباتە لەندەن.
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: كارگێری یانەی ئەرسناڵ بۆ سەرگرتنی بۆندەكە ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بری (35) ملیۆن یۆرۆ بدەنە یانەی بەرشلۆنە و توران رازی بكەن درێسی سوور و سپی بپۆشێت.
رۆژنامەی (AMK) ئەوەیشی بڵاوكردۆتەوە: توران لەدەرەوەی پلانەكانی ئەرنیستۆ ڤالڤێردی راهێنەری نوێی یانەی بەرشلۆنەیە، خودی یاریزانەكەش دەیەوێت لە ئیسپانیا بچێتە دەرەوە و بۆ یاریكردن پەیوەندی بە خولی پرێمەرلیگ بكات.

محمد سلێمان
