بەپەلە ... پێگەی ئاس: رۆناڵدۆ هەر لە دوای كۆتایی یاری لە كاردیف بریاری رۆیشتنی داوە

بەپەلە ... پێگەی ئاس: رۆناڵدۆ هەر لە دوای كۆتایی یاری لە كاردیف بریاری رۆیشتنی داوە
کەمێک پێش ئێستا پێگەی ئاس ی ئیسپانی و نزیک لە یانەی ریاڵ مەدرید بڵاوی کردەوە کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ پێش یاری کۆتایی چامپیۆنس لیگ لە کاردیف بریاری رۆشتنی دابوو.

ئاس نوسیویەتی کە ھەر ئەو کاتەی جاری یەکەم رۆناڵدۆ بە خۆدزینەوە لە باج تۆمەت بار کرا بریاری رۆشتنی دا بەڵام دواتر پێرێز و یانەی ریاڵ مەدرید کە رایانگەیاند ئەوە بریارەی فەرمانگەی باجی ئیسپانیا ھەڵە بووە و لێکتێنەگەشتن بووە و دۆسیەکە بۆ ماوەیەک دواخرا دواتر دوای ئەوەی لە کاردیفیش ریاڵ بووە پاڵەوان کریستیانۆ ئارام بۆوەو کێشەکەیان داخست بەڵام دوای ئەوەی داواکاری گشتی بە شیوەیەکی رەسمی رۆناڵدۆی تۆمەت بار کرد رۆناڵدۆ زۆر تورە بووە بۆیە لە رێی بەرێوبەرەکەیەوە بریاری رۆشتنی لە ریاڵ مەدرید دا.

محمد سلێمان
Top