مباپى: ریال مەدرید لە 14 ساڵیەوە تا ئێستا هەوڵی كرینم دەدات

مباپى: ریال مەدرید لە 14 ساڵیەوە تا ئێستا هەوڵی كرینم دەدات
لە لێدوانێکى رۆژنامەنوسیدا، کە رۆژنامەى مارکاى ئیسپانى بڵاویکردووەتەوە، کیلیان مباپى فەڕەنسى هێرشبەرى یانەى مۆناکۆ رایگەیاندووە نازانێت پەیوەندى بە یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانییەوە دەکات یان نا، بەڵام ئاشکرایکردووە لە تەمەنى ١٤ ساڵییەوە یانە مەلەکیەکە هەوڵى کڕینى دەدات.

ئەم لێدوانەى مباپى لە کاتێکدایە، راگەیاندنەکانى ئاماژە بەوە دەکەن ریاڵ مەدرید گرێبەستێکى 118 ملیۆن پاوەندى پێشکەشى مۆناکۆ کردووە بۆ گواستنەوەى هێرشبەرە لاوەکە و لە هەمان کاتدا چەندین یانەى تریش گرێبەستیان پێشکەش کردووە، کە دیارترینیان یانەى ئارسناڵى ئینگلیزییە.

مباپى 18 ساڵ، لە 44 یارى ئەم وەرزەى رابردوودا لەگەڵ مۆناکۆ 26 گۆڵى تۆمارکردووە و توانیشى نازناوى خولى پلە یەکى فەڕەنسا لەگەڵ یانەکەى بەدەست بهینێت.


محمد سلێمان

Top