سان جێرمان بۆ گواستنەوەی پیپی ئامادەیە

سان جێرمان بۆ گواستنەوەی پیپی ئامادەیە
پێگەی ئاس بڵاوی کردۆتەوە کە کیلبێر پیپی بە تەواوی لە یانەی پاریس سان جێرمان نزیک بۆتەوە و دوای دانانی سپالێتی بە راھێنەری یانەی ئینتەر میلان ئەو راھێنەرە بیرۆکەی کرینی پیپی رەتکردەوە.

هەمان سەرچاوە راشیگەیاند كە لە بەرامبەردا ھینریکی بەرێوبەرە نوێ یەکەی یانەی پاریس سان جێرمان دوێنێ شەو بە شێوەیەکی رەسمی گڵۆپی سەوزی بۆ پیپی داگیرساند و رایگەیاند کە یانەی پاریس سان جێرمان دەیەوێت پیپی بکرێت.

جێگای باسە لە ئێستادا تەنھا یەک یانە لە بەردەم پیپی ماوە تا لە وەرزی داھاتووەوە یاری تێدا بکات ئەویش یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی یە.

محمد سلێمان
Top