بە فەرمی ... تۆماس تۆخێل و بوروسیا دۆرتمۆند لێك جیابوونەوە

بە فەرمی ... تۆماس تۆخێل و بوروسیا دۆرتمۆند لێك جیابوونەوە
ئیدارەى یانەى بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی تەئکیدی کردەوە کە بە رێکەوتنی هەردولا گرێبەستی نێوانیان لەگەڵ تۆماس تۆخێلی راهێنەر هەڵوەشاندۆتەوە.

ئەم وەرزە یانەى بروسیا دۆرتمۆند تەنها نازناوی جامی ئەڵمانیای بەدەستهێنا کە ئەوەش یەکەم نازناوە دواى پێنج وەرز.

تۆماس تۆخێلی راهێنەر لەتۆری کۆمەڵایەتی تویتەر تەئکیدی کردەوە کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ یانەى دۆرتمۆند بە رێکەوتنی هەردولا کۆتایی پێهاتوە.

لەماوەى رابردودا پەیوەندییەکانی تۆخێل و ئیدارەى یانەى دۆرتمۆند ناکۆکی تێکەوت و کۆتایی ئەم وەرزەش بە وازهێنانی راهێنەر چارەسەر بوو.

لە ئێستادا ئیدارەى دۆرتمۆند پەیوەندی بە لوسیان فافیری راهێنەری یانەى نیسی فەرەنسیەوە کردوە بۆ ئەوەى لە وەرزی داهاتودا ببێتە راهێنەری یانە ئەڵمانیەکە.

محمد سلێمان
Top