ماوەی سپالێتی و رۆما تەنها یەك وەرزی خایاند
یانەی رۆما لە ماڵپەری فەرمی خۆی بڵاوی كردەوە، یاری تیپەكەمان بەرامبەر یانەی جەنەوە دواین یاری بوو بۆ لوچیانۆ سپالێتی كە بەشێوەیەكی راستەوخۆ تیپەكەمانی گەیاندە قۆناغی گرووپەكانی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای وەرزی داهاتوو.
یانەی رۆما دەڵێت: هیوای سەركەوتن بۆ سپاڵێتی دەخوازین و هیوادارین لەكارەكانی داهاتووی سەركەوتنی زیاتر بەدەستبهێنێت.
جێی باسە سپالێتی لە ناوەراستی وەرزی رابردوو ئەركی مەشقدانەوەی یانەی رۆمای گرتە دەست و ئێستاش بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی كردنی یانەی ئینتەرمیلان پاڵێوراوە.
محمد سلێمان
