ئەمرۆ لە جامی ئینگڵتەرا ئارسیناڵ و چێڵسی دواین یاری ئەنجام دەدەن
وابریاریشە یارەیەكە لە كاتژمێر: 7:30 خولەكی ئێوارە بە كاتی كوردستان و لە یاریگای وێمبڵی هەردوو یانە كۆتا یاریان لەم وەرزە ئەنجامبدەن.
شایەنی باسە یانەی چێڵسی توانی نازناوی ئەم وەرزەی پریمەرلیگ بە 93 خاڵ دەستەیەر بكات و بە بەدەستهێنانی جامی ئینگڵتەراش كۆتایی بەم وەرزەی بێنێت.
هەروەها یانەی ئارسیناڵ بە 75 خاڵ پلەی پێنجەمی پریمەرلیگی دەستەبەر كرد و ریكۆردێكی سلبی تۆماركرد ئەویش دوای بیست ساڵ بە گەیشتن بە چامپیۆنزلیگ بەڵام لە وەرزی داهاتوو ئەم یانە لەندەنیە ناتوانێت بەشداری بكات بۆیە دەیەوێت جامی ئینگڵتەرا بە دەست بهێنێت و بە نازناوێك كۆتایی بەم وەرزەی بێنێت.
محمد سلێمان
