ئەمرۆ لە جامی شای ئیسپانیا بارسێلۆنا و ئەڵاڤێس بەیەك دەگەن و ئێنریكیش دەیەوێت پێش ماڵئاوایی کردن نازناوێك بۆ بلاوگرانا بە دەست بهێنێت

ئەمرۆ لە جامی شای ئیسپانیا بارسێلۆنا و ئەڵاڤێس بەیەك دەگەن و ئێنریكیش دەیەوێت پێش ماڵئاوایی کردن نازناوێك بۆ بلاوگرانا بە دەست بهێنێت
یانەی بارسێلۆنا سەرەرای بەشداریكردنی لە چەند ركابەریەكی بەڵام بۆ ئەم وەرزە نەیتوانی نازناو بە دەست بهێنێت و وە ئەم یانە كەتەلۆنیە لەبەردەم دواین هەلیدایە بۆ رزگارکردنی وەرزی ئەمساڵی کاتێک لەیاریی کۆتایی جامی شادا رووبەڕووی یانەی ئەلاڤێس دەبێتەوە.

وابریارە یاریەكە لە کاتژمێر: 10:30 خولەكی شەو بەکاتی کوردستان و لە یاریگای ڤێسنتی کالدیرۆن ئامێز بۆ هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ئەلاڤێس دەکاتەوەو لەسەر ئەو یاریگایە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەرێوەدەچێت.

بارسێلۆنا دەیەوێت بۆ سێیەم ساڵی یەک لەدوای یەک نازناوەکە دەستەبەر بکات و ئینریکی راهێنەریش دەیەوێت پێش ماڵئاوایی کردن دواین نازناو بۆ بلاوگرانا دەستەبەر بکات.

لەو یارییەدا لویس سوارێز بەهۆی پێکانەوە بەشداری ناکات و پێدەچێت ئینریکی پشت بە پاکۆ ئەلکاسێر ببەستێت.

هاوکات لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یەکەمی بارسێلۆناش لەبەردەم ژمارەیەکی نوێدایەو ئەو یارییە دەبێتە یاریی ژمارە 700ی بۆ یانەکەی و هەڵبژاردەکەی.

لەبەرامبەردا یانەی ئەلاڤێس دەیەوێت مێژوو تۆمار بکات و بۆ یەکەمین جار لەمێژوویدا نازناوی جامی شای ئیسپانیا بەدەستبهێنێت.

محمد سلێمان
Top