بارزالی پێش رووبەرووبوونەوەیان هۆشداری دەداتە ریال مەدرید
بارزالى له لێدوانێكیدا بۆرۆژنامه‌ى مۆندۆ دیبه‌رتیڤۆى كه‌تالۆنى ده‌ڵێت: ئێمه متمانه‌ى زیاترمان به‌خۆمان هه‌یه، له‌وه‌ى دوو ساڵ به‌ر له ئێستا به‌رامبه‌ر به‌رشلۆنه هه‌مان بوو، ئامانجه‌كانمان باشتره و ئه‌مجاره یاریه‌كى بىَ وێنه ده‌بێت و هیوا دارم هانده‌ران چێژ وه‌ربگرن.
به‌رگریكاره‌كه‌ى یۆفانتۆس زیاتر ده‌ڵێت: ئه‌م شته‌ى زۆر باسى لێوه ده‌كه‌ین له ژوورى خۆ گۆرینى یاریزانان به‌راورد كردنى یارى كۆتایى ئه‌مساڵه له‌گه‌ڵ ساڵى (2015).
له كۆتایدا ده‌ڵێت: ئێمه جارێكى تر گه‌راینه‌وه دواى دۆراندمان دووساڵ به‌ر له ئێستا له‌یارى كۆتایى و له‌شارى به‌رلینى ئه‌ڵمانیا به‌رامبه‌ر به‌رشلۆنه.
محمد سلێمان
