ئینتەر راهێنەرێكی ئیتاڵی بۆ وەرزی داهاتوو دەستنیشانكرد
ماڵپەری (كالچیۆ مێركاتۆ)ی ئیتاڵی بڵاوی كردەوە، ئینتەرمیلان دەستی بە گفتوگۆیەكانی كردووە لەگەڵ لوچیانۆ سپالێتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی رۆما بۆ ئەوەی مەشقی تیپەكە بگرێتە دەست.
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: سپالێتی پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ والتەر ساباتینی بەرێوەبەری وەرزشی یانەی ئینتەرمیلان هەیە بۆیە ئەگەر هەیە تیپەكەی خۆی بۆ نیراتزۆری بەجێبهێڵێت.
كالچیۆ ئەوەیشی نوسیوە: ئینتەرمیلان دەیەویست بۆند لەگەڵ راهێنەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید یان چێڵسی واژۆ بكات بەڵام سیمیۆنی و كۆنتی مانەوەی خۆیان لەگەڵ تیپەكانیان راگەیاند و هەوڵەكانی ئەم یانەیە شكستی هێنا.
رۆما توانی پلەی دووەمی ریزبەندی خولی یانەكانی ئیتاڵیا وەربگرێت و پێش یانەی ناپۆلی بكەوێت بەڵام بەجیاوازی (4) خاڵ نازناوەكەی بۆ یوڤینتۆس بەجێهێشت.

محمد سلێمان
