پێشمەرگەی سلێمانی لە پێشەنگی خولی پلە یەكی عێراق كۆمەڵەی كوردستان دێت

پێشمەرگەی سلێمانی لە پێشەنگی خولی پلە یەكی عێراق كۆمەڵەی كوردستان دێت
لە چوارچێوەی یارییەكانی خولی پلە یەكی عێراق بۆ تۆپی پێی، رۆژی سێشەممە لە شاری كەركووك هەردوو یانەی گازی باكوور و پێشمەرگەی سلێمانی رووبەرووی یەكتر بوونەوە.
لە یارییەكی دواخراودا یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی توانی سەركەوتنێكی گرنگ بە دەستبهێنێت و بە ئەنجامی (1-0) گۆڵ لە یانەی گازی باكوور بباتەوە، تاكە گۆڵی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە رێگەی یاریزان (ئاسۆ رۆستەم) تۆماركرا.
بەم ئەنجامە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە پێشەنگی كۆمەڵەی كوردستان دێت بە كۆكردنەوەی 12 خاڵ، ریزبەندی ئەم كۆمەڵەیە بەمشێوەیە:
1- یانەی پێشمەرگەی سلێمانی 12 خاڵ
2- یانەی گازی باكوور 7 خاڵ
3- یانەی سەورە 7 خاڵ
4- یانەی سلێمانی سفر خاڵ
جێگەی باسە یانەی سەورە دوو یاری دواخراوی لەگەڵ هەردوو یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و گازی باكوور ماوە.
رێبین رەمزی
Top