ئەگەر زێدان چامپیۆنزلیگ و لالیگاش بە دەست نەهێنێت ئەوا هەر لە مەشقدانی مێرنگی بەردەوام دەبێت
ریال مه‌درید ئێستا خه‌ون به بهردنهوهى نازناوى خولى یانه پاڵه‌وانى ئه‌وروپا بۆجارى دووه‌م له‌سه‌ر یه‌ك ده‌بینیت، بۆ یه‌كه‌م جاره له‌وه‌ته‌ى (59) ساڵى رابردوو هیچ یانه‌یه‌ك نه‌یتوانیوه ئه‌م كاره بكات،ئه‌گه‌ر زیزۆ توانى نازناوى چامپیۆس لیگ به‌رز بكاته‌وه، رۆژنامه‌ى ماركا ئاشكراى كردووه پێرێز نایه‌وێت بیر له داهاتووى زێدان بكاته‌وه، ئێستا به‌ته‌واوى كۆنترۆلى تیپه‌كه‌ى كردووه، به‌تایبه‌ت مێره‌نگى له‌ماوه‌ى رابردوو به‌ده‌ست خراپى په‌یوه‌ندیه‌كانى راهێنه‌ران و یاریزانان ده‌یناڵاند، زێدان له پۆسته‌كه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت ئه‌گه‌ر بێت و هیچ نازناوێك به‌ده‌ست نه‌هێنێت.
ریال مه‌درید سبه‌ینێ له‌یاریه‌كى چاره‌نوس سازدا میواندارى بایرهنم میونخ ده‌كات، ئه‌گه‌رچى له یاری چوندا و له یاریگاى ئه‌لیانز ئه‌رینا به‌ئه‌نجامى (2-1) سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێنا، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنى بایره‌ن به‌دوو گۆلى خاوێن مانایى وایه ریال نه‌توانێت له چوار گۆشه‌ى زێرین یارى بكات، له خولى ئیسپانیا له پله‌ى یه‌كه‌مى گرتووه به‌جیاوازى سێ خاڵ له پێش یانه‌ى به‌رشلۆنه‌یه، هه‌فته‌ى داهاتوو له‌یارى كلاسیكۆ هه‌ردوو یانه روبه‌روى یه‌ك ده‌بنه‌وه، ئه‌گه‌ر له‌م یاریه توشى شكست بێت ئه‌وا مانایى وایه پله‌ى یه‌كه‌م له ده‌ست ده‌دات، ئه‌گه‌رچى یاریه‌كى دوا خراوى هه‌یه له‌گه‌ڵ یانه‌ى سه‌لتافیگۆ.
ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ زێدان ژماره‌یه‌كى نایابى تۆمار كردووه له (54) یاریه له‌سه‌ریه‌ك و له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانه‌تیه‌كان گۆل تۆمار ده‌كات ئه‌مه‌ش باشترین ژماره‌یه له‌نێو یانه ئیسپانیه‌كان و تا ئێستا له مێژوى ریال ئه‌مه روینه‌داوه، له‌م وه‌رزه (48) یارى ئه‌نجام داوه‌و توانیوه‌تى (35) سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و له سێ یارى دۆراوه‌و له (11) یارى یه‌كسان بووه، (136) گۆلى تۆمار كردووه (58) گۆڵى لێ تۆمار كراوه.
له‌و كاته‌ى زێدان مه‌شقى ریال مه‌دریدى وه‌رگرتووه (76) یارى ئه‌نجام داوه‌و له (57) یارى سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێناوه‌و له (14) یارى یه‌كسان بوه و له پێنچ یارى دۆراوه (200) گۆلى تۆمار كردوه‌و (80) گۆڵى لێ تۆمار كراوه.
محمد سلێمان
