شێروانە و سەورە نزیكن لەسەركەوتن بۆ قۆناغی كۆتایی خولی نایابی عێراق ئاستی B
یەكێتی تۆپی بالەی عێراق یانە بەشداربووەكانی بەسەر چوار كۆمەڵەی دابەش كرد و كۆمەڵەی كوردستان لە هەریەكە لە یانەكانی (شێروانە، ئارارات، سەورە، هێرش) پێكهاتووە هەردوو یانەی شێروانە و سەورە نزیكە لەسەركەوتن بۆ قۆناغی كۆتایی، كە لەم كۆمەڵەیە دوو یانە بۆ قۆناغی كۆتایی سەردەكەوێت، كە لە شاری بەغداد ئەنجام دەدرێت.
ئەنجامی یارییەكانی ئەم هەفتەیە بەمشێوەیە:
شێروانە - هێرش 3-2 گێم
ئارارات - سەورە 3-0 گێم
ریزبەندی كۆمەڵەكە بەمشێوەیە:
1- سەورە 10 خاڵ
2- شێروانە 10 خاڵ
3- ئارارات 8 خاڵ
4- هێرش 2 خاڵ
جێگەی باسە یارییەكان بەشێوەی چوون و هاتن بەرێوەدەچێت.
رێبین رەمزی
