گەلاتەسەرای ھەوڵی ڕازی کردنی پیپی دەدات

گەلاتەسەرای ھەوڵی ڕازی کردنی پیپی دەدات
گەلاتەسەرای ھەوڵی ڕازی کردنی پیپی دەدات
یانەی گەلاتەسەرای تورکی لە ھەوڵی ئەوەیە بە ھێنانی ژمارەیەک لە یاریزانانی یانەکانی ئەوروپا خۆی بەھێز بکات و شەڕی ئەنجامی گەورە بکات لەسەر ئاستی ئەوروپا، لە ئێستادا یانە تورکییەکە ھەموو ھەولێکی خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی لەم ھاوینە گرێبەست لەگەڵ پیپی پورتوگالی و یاریزانەی یانەی ریال مەدرید مۆربکات بۆ ئەوەی لەگەڵ کۆتایی ھاتنی گرێبەستەکەی لە یانەی شاھانە درێسی یانە تورکییەی لەبەر بکەن، ھەرچەندە یانە چینیەکان بەردەوام لەسەر ھێلن بۆ ئەوەی ئەم یاریزانە پورتوگالییە ڕازی بکەن بە پارەیەکی باش بۆ یاری کردن لە ریزی یانە چینیەکان،رۆژنامەی ئاسی ئیسپانیش ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا یانەی گەلاتەسەرای تورکی دەیەوێت ئەم یاریزانە بگوازێتەوە ریزی یانەکەی و ھەرچەندە تەمەنی بەرەوو ھەڵکشان دەڕوات، بەڵام ئامادەیە مووچەیەکی باشی پێ بدات لەبەرامبەر یاری کردنی خولی یانەکانی تورکیا، ئامادەشە مووچەیەکی نیو ملیۆن دۆلاری پێ بدات کە زۆر لە مووچەکەی یانەی ریال مەدرید زیاترە ، بەڵام تاکو ئێستا نە پیپی و نەیانەی ریال مەدریدیش ھیچ قسەیەکیان لەسەر چارەنووسی ئەم یاریزانە نەکردووە کە ماوەیەکی زۆرە بە درێسی یانەی شاھانە یاری دەکات و ئەنجامی شایستەی لەگەڵ تیپە ئیسپانیەکە تۆمارکردووە.
کارزان کانەبی
Top