ئەنجامی یارییەكانی جامی عێراق

ئەنجامی یارییەكانی جامی عێراق
ئەمرۆ هەینی كۆتایی بە قۆناغی 32ی جامی عێراق بۆ تۆپی پێی هات، كە تیاییدا چەندین ئەنجامی چاوەروانەكراو تۆماركرا و هەردوو نوێنەرەكەی كوردستان لەم قۆناغە ماڵئاوایان لەم پاڵەوانێتیەكە كرد.
یانەی زاخۆ لە نێو یاریگەی خۆی تووشی دۆرانێكی قورس هات بەرانبەر یانەی حەدود بە ئەنجامی (3-1) گۆڵ و ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتیەكە كرد، لە بەرانبەردا یانەی گازی باكوور لە دەرەوەی یاریگەی خۆی رووبەرووی یانەی نەفتی ناوەراست بووە و یارییەكەی بە ئەنجامی (1-0) گۆڵ دۆرا.
هەر لەم قۆناغەدا یانەكانی شورتە و حوسێن و نەفت، كە لە خولی پلە نایابەكان یاری دەكەن لەسەر دەستی سێ یانەی پلەی یەك ماڵئاواییان لە پاڵەوانێتیەكە كرد.
ئەنجامی یارییەكانی قۆناغی 32ی عێراق بەمشێوەیە بوو:
شورتە - جەیش 1-3
زاخۆ - حەدود 1-3
نەفتی ناوەراست - گازی باكوور 1-0
نەفتی باكوور - كەرخ 4-0
قوە جویە - تارمیە 2-0
مینا - سەناعات كهربائیە 4-1
ئەمانە بەغداد - بدر عێراق 5-0
سەناعە - نەفت 3-2
نەفتی میسان - سیاحە 5-1
كەربەلا - بەحری 2-1
زەورا - مەسلەحە 4-3
نەجەف - سەماوە 3-1
نەجدە - جنسیە 1-0
تەڵەبە - كازمیە 2-0
حور - حوسێن 1-1 ( بەلێدانی سزا یانەی حور بە ئەنجامی (5-4) یارییەكەی بردەوە)
كارەبا - سامەرا 2-1
خشتەی یارییەكانی قۆناغی 16 بەمشێوەیە:
زەورا - نەفتی باكوور
نەفتی میسان - سەناعە
بەغداد - نەجەف
كارەبا - قوە جویە
جەیش - حدود
حور - مینا
نەفتی ناوەراست - كەربەلا
نەجدە - تەڵەبە
جێگەی باسە تا ئێستا كاتی بەرێوەچوونی یارییەكانی ئەم قۆناغە دیاری نەكراوە.
رێبین رەمزی
Top