پاڵەوانیەتیەکی بۆلێنگ بۆ شانۆکاران

پاڵەوانیەتیەکی بۆلێنگ بۆ شانۆکاران
پاڵەوانیەتیەکی بۆلێنگ بۆ شانۆکاران
شاری یاری سمایلاند وەکو نەریتی بەردەوامی خۆی بەمەبەستی زیاتر خزمەت کردنی یارییە وەرزشییەکان و لە رۆژی جیھانی شانۆوەکو وەفایەک بۆ شانۆکارانی شاری ھەولێر ھەڵسا بە ئەنجامدانی پاڵەوانیەتیەکی بۆلینگ بۆ ژمارەیەک لە شانۆکارانی شاری ھەولێر کە ماوەیەکە لە خزمەتی شانۆیدان لە شاری ھەولێرو خزمەت بە ھونەری کوردی دەکەن، لەم بارەشەوە حاجی ئاغا رێکخەری پاڵەوانیەتیەکە لە شاری یاری سمایلاند بۆ ماڵپەری وەرزشی گوڵان گوتی" وەکو نەریتی بەردەوامان بۆ خزمەت کردنی زیاتری یارییە جۆراوجۆرەکان لە رۆژی جیھانی شانۆ ھەڵساین بە ئەنجامدانی پاڵەوانیەتیەکی بۆلینگ بۆ ژمارەیەک لە شانۆکارانی شاری ھەولێر وەکو رێزێک لەکارو پیشەی شانۆکاران بۆیە ھەڵساین بە ئەنجامدانی ئەم کارە کە یەکەمجارە لە کوردستان بەرێوە دەچێت بەھیوای ئەوەشین بتوانین لە داھاتوو خزمەت زیاتر بە پرۆژەی بۆلینگ بکەین لە کوردستان .
کارزان کانەبی
Top