پێشمەرگەی سلێمانی شورتەی داخ کرد
پێشمەرگەی سلێمانی شورتەی داخ کرد
لەمیانی یارییەکانی خولی بژاردەی بالەی یانەکانی عێراقی لە شاری سلێمانی لە ھۆڵی داخراوی یانەی پێشمەرگە لە یارییەکەی بەھێز و لوتکەی یارییەکانی عێراقی ھەردوو یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و شورتەی شاری بەغداد ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپەکە تا کۆتایی یارییەکە بەردەوام لە دژیی یەک دەجەنگانەوە ، لەم ناوەشدا یاریزانانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بە پاڵپشتی یاریگا و ھاندەرانیان توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و کێبرکێ لەگەڵ بەھێزترین یانەی عێراقی بکەن کە خاوەن کۆمەلێک ئەستێرەی بەتوانایە لەسەر ئاستی عێراق بۆیە ڕکابەری ھەردوو یانە یەکجار بەھێز بوو لە یارییەکەدا سەرئەنجامیش کوڕانی پێشمەرگەی سلێمانی توانیان یارییەکە بە ئەنجامی(٣-٠)گێم ببەنەوە و سەرکەوتنێکی تریش بخەنە سەر کاروانی سەرکەوتنەکانی ترییان، جێگای ئاماژە پێکردنە ئەم وەرزە یانەی پێشمەرگە زیاتر لە ٣٥٠ملیۆن دیناری بۆ تیپی تۆپی بالەی یانەکە خەرج کردووە و ئامانجیان بەدەستھێنانی نازناوەکە.
کارزان کانەبی
